پێشوازیی وڵاتانی جۆربەجۆر بۆ وەبەرهێنان لە ئێران
سەرۆکی ڕێکخراوی وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری و تەکنیکیی ئێران، باسی زیادبوونی خواستی وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری لەگەڵ ئێرانی کردووە لە بواری جۆراوجۆردا.
«عەلی فیکری»، سەرۆکی ڕێکخراوی وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری و تەکنیکیی ئێران، ئاماژەی بە خواستی وڵاتان بۆ وەبەرهێنان لە ئێران کردووەو وتی: هەنگاونان بەرەو ئەو پارێزگا و پیشەسازیانەی کە زەمینەی ڕاکێشانی وەبەرهێنانیان ئامادە کردووە، لە بەرنامەدایە و لەگەڵ لایەنە بیانییەکان چ لەسەر ئاستی ناوچەیی و چ لەسەر ئاستی جیهانی دا لە پەیوەندی داین.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، "فێکری" ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی ناوچەیی وەک چین، ڕووسیا، هیندستان و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە ئامادەن هاوکاری لەگەڵ ئێران بکەن و دەشڵێت: هەوڵ دەدەین تا دەتوانین بوارەکانی هاوکاری پەرە پێ بدەین.
سەرۆکی ڕێکخراوی وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری و تەکنیکیی ئێران: بایکۆت کردنی وڵاتێک یەک مانا زیاتری نییە، ئەویش ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی وا دژی گەشەسەندنی ئێرانن یان گەشەی ئێران لە بەرژەوەندییاندا نییە، لەمپەر لە بەردەم جووڵەی ئەم وڵاتە دروست دەکەن.