کانونی دوھەم 09, 2023 21:02 Asia/Tehran
  • مەراسیمی ناساندنی سەردار «ڕادان» وەک فەرماندەی «سەرکردایەتیی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامی»

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە فەرماندەی پێشووی پۆلیس و فەرماندەی نوێی «سەرکردایەتیی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامی» بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و لەشکری بەڕێوەچوو.

مەراسیمی ڕێزلێنان لە سەردار «حسێن ئەشتەری» فەرماندەی پێشووی پۆلیسی ئێران و ڕێوڕەسمی ناساندن و دەستبەکاربوونی سەردار «ئەحمەدڕەزا ڕادان»، فەرماندەی نوێی پۆلیس ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و لەشکریڕد بەڕێوە براو بە خوێندرانەوەی بڕیارەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەردار «ڕادان» بە فەرمی بوو بە فەرمانەی تێکڕای پۆلیسی وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم ڕێوڕەسمەدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بارەگای سەرکردایەتیی گشتیی پۆلیسی وڵات بەڕێوەچوو، وێڕای ستایش کردنی ھەوڵەکانی سەردار «حسێن ئەشتەری» لە ماوەی ھەشت ساڵ خزمەتکردنی لەم پۆستەدا ماڵئاوایی لێ کرا.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا سەرلەشکر «محەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، «ئەمیر موسەوی» فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، سەردار «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری نێوخۆ، سەرلەشکر «یەحیا ڕەحیم سەفەوی» یاریدەدەری سەرکردایەتیی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، سەردار «ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم» فەرماندەی پێشووتری ھێزی پۆلیس و حوججەتولئیسلام «خەتیب» وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران ئامادە بوون.

سەردار «ئەحمەدرەزا ڕادان» کە ئەزموونی سەرکردایەتیی پۆلیسی لە کوردستان، سیستان و بەلوچستان و خوراسان هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠٠٨ فەرماندەی پۆلیسی تارانی گەورە و لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٤ ش جێگری فەرماندەی پۆلیس بووە.

سەرپەیڤ