کانونی دوھەم 10, 2023 13:02 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانی تاران، ئەنقەرە و باکۆ بەردەوام دەبن

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجانی بە کەڵک و کاریگەر نرخاندو وتی: ئەم دانیشتنانە بەردەوام دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهری ئێران،«محەمەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پاش گەڕانەوەی لە سیانزەهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە تورکیا، سەبارەت بە گرینگترین دەستکەوتەکانی ئەم سەردانەی وتی: ئەم کۆبوونەوەیە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی وێبینار بەڕێوە دەبراو ئەمە یەکەمجار بوو کە دوای کۆرۆنا بە شێوەی ئامادەمەند پێک دەھێندرا.

قاڵیباف باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 44 کەس لەوانە سەرۆکانی پەرلەمان،جێگرەکانیان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی جیاجیا بەشدارییان لەم کۆبوونەوەیەدا ھەبوو، کەبە گشتی کۆبوونەوەیەکی زۆر باش و کاریگەر بوو.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە کۆبوونەوە دووقۆڵی و سێ قۆڵییەکان لە پەراوێزی لوتکەی پەرلەمانەکانی ئاسیا، وتیشی: لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا، ئێمە پەیوەندی دوو قۆڵیمان لەگەڵ تورکیا و کۆماری ئازەربایجان هەبوو، هەروەها کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی زۆر گرنگ و بەبڕشتانەش لە نێوان ئێران و تورکیا و کۆماری ئازەربایجان بەڕێوەچوو.

قاڵیباف بە ئاماژەدان بە پێوەندی و دۆخی تایبەتیی ژیۆپۆلەتیکی نێوان ئێران و تورکیا و کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کە لەم دواییانەدا، لێکتێگەییشتنی هەڵە لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئێراندا هەبوو، کە بە تەواوی چارەسەر کران و بڕیار درا بە زووترین کات گەشتێک بۆ باکۆ ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران هەروەها بە دەربڕینی ئەمەی کە بڕیار درا ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵییە بە شێوەیەکی ڕێکمەندتر بەردەوام بکرێت و کۆبوونەوەی دواتریش لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەنجام بگرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە بڕیاریش درا کە ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵییانە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە، بەرگری و سەرکردەکانیش بەڕێوە بچن.

سیانزەهەمین دانیشتنی کۆگەی پەرلەمانەکانی ئاسیا، وەک یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی ئەم کیشوەرە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە نۆھەم و دەھەمی ژانویەی ٢٠٢٣ بە میوانداریی تورکیا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ