کانونی دوھەم 23, 2023 15:01 Asia/Tehran
  • پێشوازیی فەرمیی قاڵیباف بۆ سەرۆکی دومای ڕووسیا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە فەرمی پێشوازیی لە سەرۆکی دومای ڕووسیا کرد.

«محەمەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ (دووشەممە) بە فەرمی پێشوازیی لە «ڤیاچسلاڤ ڤۆلۆدین» سەرۆکی دومای ڕووسیا لە مەجلیس کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی دووشەممە «ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین» سەرۆکی دۆمای ڕووسیا شەوی دووشەممە گەییشتە تاران.

دوای پێشوازیی فەرمیی لە سەرۆکی دومای ڕووسیا، کۆبوونەوەی فەرمیی سەرۆکی پەرلەمانەکانی ھەردووک وڵات دەستی پێ کرد، دوای ئەوە «قاڵیباف» و «ڤۆلۆدین» لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەشداری دەکەن.

دیداری دوو قۆڵیی نێوان سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و ڕووسیا و بەڕێوەچوونی سێهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی باڵای هاوبەشی پارلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا لە پلانەکانی شاندی پەرلەمانی ڕووسیا لە تارانە.

پێشتر «سەیید نیزامەدین موسەوی» وتەبێژی کۆڕی سەرۆکایەتیی مەجلیس ڕایگەیاند: لە کۆبونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەش دا، پلانی جۆربەجۆر لە بوارەکانی وزە، گواستنەوە، کشتوکاڵ، بانکی و دارایی و بابەتی ئەمنی و هاوکارییە ناوچەییەکان لەبەرچاو گیراوە.

سەرپەیڤ