هەڵوێستی ڕابەری مەزنی شۆڕش سەبارەت بە سوکایەتی کردنی بەردەوام بە قورئانی پیرۆز لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی
ڕابەری مەزنی شۆڕش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سووکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی، جەختی کرد: سوکایەتی شێتانە بە قورئان بە دروشمی ئازادیی ڕادەربڕین وا دەر دەخات کە ئامانجی هێرشەکانی ئیستیکبار بنەمای ئیسلام و قورئانە.
شەممەی ڕابردوو، «ڕاسموس پالودان» سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی توندئاژۆی دانیمارک، لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستکهۆڵمی پێتەختی سویید لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتیی پۆلیس داکۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.
ئەم کردەوەیەی پالودان لەلایەن موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامیەوە بە توندی ئیدانە کرا و حکومەتی سوییدیش کە ڕێگری لەم کارە نەکردبوو بە توندی کەوتە بەر ڕەخنەو شەرمەزار کردن.
ھەر لەم پەیوەندییەدا بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێزی بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە پەڕەی تویتەرە عەرەبییەکەی دا، هەڵوێستی لە ھەمبەر سوکایەتی کردن بە کتێبی ئاسمانیی قورئانی پیرۆز لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی دا دەربڕیوە و نووسیویەتی: سوکایەتیی شێتانە بە قورئان لە چوارچێوەی دروشمی بە ناو ئازادیی ڕادەربڕین وا دەر دەخات کە ئامانجی هێرشەکانی ئیستیکبار بنەمای ئیسلام و قورئانە.
لە درێژەی ئەم نووسینەدا، ڕابەری مەزنی شۆڕش ئاماژەی بەوەش دا کە سەرباری پیلانی ئیستیکبار، قورئان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەدرەوشێتەوەو داهاتوو هەر بۆ ئیسلام دەبێت. وا ھەڵدەگرێ هەموو ئازادیخوازانی جیهان شان بە شانی موسڵمانان دژی سیاسەتی چەپەڵی سوکایەتیکردن بە پیرۆزایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە بوەست و بەرنگاری ببنەوە.