زایەڵەی بانگەوازی (اللەاکبر) لە سەتاسەری ئێرانی ئیسلامی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415079-زایەڵەی_بانگەوازی_(اللەاکبر)_لە_سەتاسەری_ئێرانی_ئیسلامی_دا
زایەڵەی بانگەوازی (اللەاکبر) لە شەوی چل و چوارەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەتاسەری ئێرانی ئیسلامی دەنگی دایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2023 03:20 Asia/Tehran
  • زایەڵەی بانگەوازی (اللەاکبر) لە سەتاسەری ئێرانی ئیسلامی دا

زایەڵەی بانگەوازی (اللەاکبر) لە شەوی چل و چوارەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەتاسەری ئێرانی ئیسلامی دەنگی دایەوە.

لە شەوی چل و چوارەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران، کاتژمێر ٢١ی شەوی شەوی ھەینی لە سەر شەممە بەکاتی خۆجێیی، ملوێنان کەس لە جەماوەری ئێرانی ئیسلامی بانگەوازی (اللەاکبر)یان لەسەر بانی ماڵەکانیان و بە ئامادە بوون لە مزگەوت و شەقامەکان بەرز کردەوە.

ھەروەھا ئاسمانی شارە جیاجیاکانی ئێران هاوکات لەگەڵ بانگەوازی (اللەاکبر) تریفەبارانیش کرا.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١١ی فڤریەی ١٩٧٩ (٢٢ ڕێبەندانی ١٣٥٧) بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

جەماوەری ئێرانی ئیسلامی ھەموو ساڵێک بە ئامادە بوونی ملوێنی لە ڕێپێوانێکی بەبڵاوو شکۆمەنددا لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆرشی ئیسلامی و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا پەیمان تازە دەکەنەوە.