شوبات 11, 2023 18:03 Asia/Tehran
  • دەریادار ئێرانی: دوژمن بە تەواوی لە ئێران تۆقیوە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە دوژمن هەموو هێزی خۆی بۆ دابەشکردنی وڵات بەکار هێناوە و وتیشی: دوژمن زۆر لە ئێرانێکی یەکگرتوو دەترسێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەمیری دەریادار «شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕێپێوەرەکانی ٢٢ ی ڕێبەندان لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە، جەستەی یەکپارچەی ئێرانی ئیسلامی بە دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان شیعە و سوننە و نەتەوەو زمانەکان لە بەر یەک ھەڵناوەشێتەوە،وتیشی: دوژمن بە ئامێری دووبەرەکی سازکردنی شەیتانیی خۆی هەوڵی پارچەپارچە کردنی ئەم جەستەیە یەکانگیر بووە دەدات.

دەریادار ئێرانی ڕاشیگەیاند کە، پیلانەکانی دوژمنان پوچەڵ کراونەتەوە، بەڵام تەواو نەبوونە و جەختیشی لەوە کردەوە کە دوژمنان توڕەن لەوەی کە ناتوانن نەتەوەی ئێران بە چۆک دا بھێنن.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە شاری سنەدا قسەی بۆ جەماوەری زیدەکەی دەکرد بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە گەورەیی شۆڕشی ئیسلامی بۆ پشتگرییەکانی گەلەکەی دەگەڕێتەوە، وتیشی: ئەمڕۆ لە کاتێکدا ٤٤هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەرز ڕاگیرا کە نیزامی ئیسلامی لە سای سەربەخۆیی و پشتبەستن بە ھێزی جەماوەری و جوڵانەوە بە ئاراستەی ڕوانگەکانی ویلایەتی فەقیھ  لە ڕابردوو بەهێزترە .

دەریادار ئێرانی ئاماژەی بەوەش دا کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەهێزن و بە هەموو هێزی خۆیان بەرگری لە بوون و یەکپارچەیی وڵات و ئیسلام دەکەن و وتیشی: ھێزە چەکدارەکانی ئێران پتەوتر لە ڕابردوو ھەزاران کیلومەتر دوورتر لە سنوورەکان پارێزگاری لە دەستەڵاتی ئەم وڵاتە دەکەن.

سەرپەیڤ