هاوکاریی نێوان ئایینزا ئیسلامییەکان لە تەوەرەکانی گەییشتن بە یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامییە
ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێک نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وتی: هاوکاریی نێوان ئایینزا ئیسلامییەکان لەو تەوەرانەی گەییشتن بە یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامی و نزیکبوونەوەی ئیسلامییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام «حەمید شەهریاری»، ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێکنزیکبوونەوەی ئاییزا ئیسلامییەکان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی «کۆنفرانسی نیشتمانیی بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا و شارستانیەتی نوێی ئیسلامیی لە هەنگاوی دووھەمی شۆڕش» لە گۆرگانی ناوەندی پارێزگای گۆڵستان لە باکووری ئێران، بە ئاماژەدان بەوەی کە بنەمای ئیسلام ئاشتییە و بەدووی شەڕەوە نییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە: ئیستیکباری جیهانی بە نیازی بەگژیەکتردادانی وڵاتانی ئیسلامییە.
«شەهریاری» وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە یەکڕیزی بنەماو پرەنسیپی سیستەمی ھزریی شێعەیە و ھۆگری بەشەڕ ھاتن لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا نییە، ڕوونیشی کردەوە: ئیستیکباری جیهانی بۆ زاڵبوون بەسەر وڵاتاندا پێنج قۆناغی شەڕ، تیرۆر، تەکفیر، پێکدادان و سوکایەتی کردن پێ و شوێن دەگرێ کە دەبێت بە وریاییەوە ڕێگری لە بەدیهاتنی لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان دا بکرێت.
ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێکنزیکبوونەوەی ئاییزا ئیسلامییەکان هەروەها یەک ھێزمەندکردنی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و یارمەتیدانی یەکتریی وەک ڕێگاکانی دیکەی یەکڕیزیی ئوممەتی ئیسلامی و نزیکبوونەوەی ئیسلامی ھێنایە ئەژمار.