وەزیری نەوتی ئێران: لەگەڵ چینییەکان پڕۆژەی جۆراوجۆرمان دیاری کردووە
ئادار 11, 2023 16:43 Asia/Tehran
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردووە : لەگەڵ چینییەکان پڕۆژەی جۆراوجۆرمان دیاری کردووە.
هاوکاریی نێوان ئێران و چین لە بواری وزەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای بایکۆتەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا سەرکەوتنی بەرچاوی لە بازاڕی وزەی جیهانی دا بەدەست هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئێمە پڕۆژەی جۆراوجۆرمان لەگەڵ چینییەکان دیاری کردووەو گرێبەست و ڕێککەوتنی باشمان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی چین لەو بوارەدا هەبووە کە لە داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.
وەزیری نەوت وتیشی:ئەمساڵی (١٤٠١)، ژمارەی پێوانەیی ناوازەی غاز لە ٢١ پاڵاوگەی پرۆسێسکردنی وڵات شکێندرا و سنووری یەک ملیار مەتری سێجای بەرهەمهێنان و گواستنەوەی غازی تێپەڕاند.