وەزیری نەوتی ئێران: لەگەڵ چینییەکان پڕۆژەی جۆراوجۆرمان دیاری کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415794-وەزیری_نەوتی_ئێران_لەگەڵ_چینییەکان_پڕۆژەی_جۆراوجۆرمان_دیاری_کردووە
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردووە : لەگەڵ چینییەکان پڕۆژەی جۆراوجۆرمان دیاری کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2023 13:13 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی ئێران: لەگەڵ چینییەکان پڕۆژەی جۆراوجۆرمان دیاری کردووە

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردووە : لەگەڵ چینییەکان پڕۆژەی جۆراوجۆرمان دیاری کردووە.

هاوکاریی نێوان ئێران و چین لە بواری وزەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

  کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای بایکۆتەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا سەرکەوتنی بەرچاوی لە بازاڕی وزەی جیهانی دا بەدەست هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئێمە پڕۆژەی جۆراوجۆرمان لەگەڵ چینییەکان دیاری کردووەو گرێبەست و ڕێککەوتنی باشمان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی چین لەو بوارەدا هەبووە کە  لە داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.

وەزیری نەوت وتیشی:ئەمساڵی (١٤٠١)، ژمارەی پێوانەیی ناوازەی غاز لە ٢١ پاڵاوگەی پرۆسێسکردنی وڵات شکێندرا و سنووری یەک ملیار مەتری سێجای بەرهەمهێنان و گواستنەوەی غازی تێپەڕاند.