ئادار 18, 2023 08:43 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ، کیمیابارانی هەڵەبجە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە دەسا بۆ پێی دا ڕاناگەن؟

سکرتێری بنکەی مافەکانی مرۆڤ لە پەیامێکدا ڕوو لە بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە: کیمیابارانی هەڵەبجە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە دەسا بۆ پێی دا ڕاناگەن؟

«کازم غەریب ئابادی»، سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤ، پەیامێکی لە کەشی مەجازی دا بڵاوکردەوە و نووسی: ١٣ هەزار شەهید و ١٣٠ هەزار برینداری کیمیایی لە ئێران دەرەنجامی تەیار کرانی ڕژێمی سەدام بە چەکی کیمیاییەوەیە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە.

کیمیابارانی ناوچەی کوردنشینی هەڵەبجە تاوانێکی ترسناک و نامرۆڤانەیە کە ڕژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی ١٩٨٧ لە دژی گەلەکەی خۆی ئەنجامی دا و سەرسوڕمانی کۆمەڵگەی جیهانیی وروژاند.

سکرتێری ستافی مافی مرۆڤ لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: ١٣ هەزار شەهید و ١٣٠ هەزار برینداری کیمیایی لە ئێران کە ١٣٠ شەهید و ٨٠٠٠ برینداری کیمیایی شاری سەردەشت، ٥٠٠٠ شەهید و ١٠٠٠٠ برینداری کیمیایی شاری هەڵەبجەش دەگرێتەوە، دەرەنجامی تەیار کرانی ڕژێمی سەدام بە چەک و چۆڵی کیمیایی  بوو لە لایەن ئاڵمان و ئەمریکاو فەرەنساو بریتانیاو ھۆڵنداوە.

سەرپەیڤ