سوڵتانی عومان هاتنی جەژنی ڕەمەزانی لە سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417246-سوڵتانی_عومان_هاتنی_جەژنی_ڕەمەزانی_لە_سەرۆک_کۆماری_ئێران_پیرۆزکرد
سوڵتانی عومان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2023 17:17 Asia/Tehran
  • سوڵتانی عومان هاتنی جەژنی ڕەمەزانی لە سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزکرد

سوڵتانی عومان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

«سوڵتان هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید» سوڵتانی عومان، لە پەیامێکدا بۆ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی»، سەرۆک کۆماری ئێران، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە حکومەت و نەتەوەی ئێران کرد و هیوای خێرو بەرەکەت و بەختەوەریی بۆ ئوممەتی ئیسلامی و جەماوەری ئێران خواست.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهان لەوانە سەرۆک وەزیرانی هیندستان، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، میری کوێت، سەرۆک کۆماری کازاخستان، سەرۆک کۆماری تاجیکستان، سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان، سەرۆک وەزیران و جێگرانی سەرۆک وەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و جێگری میری کوێت لە پەیامگەلی جیاجیادا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزانیان لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کرد.