لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا، ئاھەنگی سەرکەوتن لەو وڵاتەدا بەرپا دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417527-لە_سەردانەکەی_سەرۆک_کۆماری_ئێران_بۆ_سووریا_ئاھەنگی_سەرکەوتن_لەو_وڵاتەدا_بەرپا_دەکرێت
یاریدەری سیاسیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە توییتێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، لە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ سووریا، ئاھەنگی سەرکەوتن لەو وڵاتەدا بەرپا دەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2023 19:08 Asia/Tehran
  • لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا، ئاھەنگی سەرکەوتن لەو وڵاتەدا بەرپا دەکرێت

یاریدەری سیاسیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە توییتێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، لە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ سووریا، ئاھەنگی سەرکەوتن لەو وڵاتەدا بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئیسنا، «محەممەد جەمشیدی» یاریدەری سیاسیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەروبەندی سەردانەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «بەشار ئەسەد » سەرۆک کۆماری سووریا ئەنجام دەگرێت، لە توییتێکدا ڕایگەیاند: لە کاتی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ سووریا، ئاھەنگی سەرکەوتن لەو وڵاتەدا بەرپا دەکرێت.

لە دەقی توییتەکەی «جەمشیدی» دا ھاتووە: ڕۆژئاوای ئاسیا خولێکی گۆڕانکاریی ژیۆپۆلۆتیکی ١٢ ساڵەی پڕ لە ئاڵۆزیی تێپەڕاندووە کە دیارە سەرکەوتووە لەسەداسەدەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆڕاوەکەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

یاریدەری سیاسیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەر لە تویتەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕەحمەتی خودا لە «حاج قاسم»ی شەھید بێت کە بە ھەمووانی سەلماند دەستەڵات لە مەیداندا تەنیا ڕێگای سەرکەوتنی دیپلۆماسییە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی سبەینێ چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا بە یاوریی شاندێکی باڵا سەردانی دیمەشق دەکات.