هەناردەکردنی 600 ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنووری شەلەمچەی ئێرانەوە
جێگری بەڕێوەبەری سەرمایەنانەوەو گەشەپێدانی کاروکەسابەتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەڵوەنی ئێران، باسی هەناردەی 600 میلیۆن دۆلار کاڵای کردووە لە ڕێگای سنووری شەلەمچەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ ڕوحوڵڵا خەزائی، جێگری بەڕێوەبەری سەرمایەنانەوەو گەشەپێدانی کاروکەسابەتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەڵوەنی ئێران ڕایگەیاند: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە بەهای ٦٠٠ میلیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێگەی سنووری شەلەمچەوە هەناردە کراوە کە ١٢٣ میلیۆن دۆلار پشکی بەرهەمەکانی ناوچەی ئازادی ئەڵوەن بووە.
خەزائی ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەی ئازادی ئەڵوەن خاوەنی گەورەڕێیەکی ھەناردەکردنە لە سنووری شەلەمچە کە زۆرترین بڕی کاڵای ناوچە ئازادەکان لەم ڕێگایەوە ھەناردە دەکرێت.
سنووری شەلەمچە بە دووریی ١٥ کیلومەتر لە خوڕەمشارەوە و ٢٥ کیلومەتر لە شاری بەسرەی عێراقەوە هەڵکەوتووە؛ سنووری شەلەمچە و چەزابە دوو دەروازەی ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمامی حسێن(ع) لە پارێزگای خوزستانە.