سەرۆکی دادگای باڵای ئێران بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دادەوانیی ڕووسیا گەییشتە مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417933-سەرۆکی_دادگای_باڵای_ئێران_بۆ_وتووێژ_لەگەڵ_کاربەدەستانی_دادەوانیی_ڕووسیا_گەییشتە_مۆسکۆ
حوجەتولئیسلام ولموسلیمین «سەیید ئەحمەد مورتەزەوی موقەدەم» سەرۆکی دادگای باڵای ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە ئامانجی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی فیدراسیۆنی ڕووسیا گەییشتە مۆسکۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2023 08:47 Asia/Tehran
  • سەرۆکی دادگای باڵای ئێران بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دادەوانیی ڕووسیا گەییشتە مۆسکۆ

حوجەتولئیسلام ولموسلیمین «سەیید ئەحمەد مورتەزەوی موقەدەم» سەرۆکی دادگای باڵای ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە ئامانجی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی فیدراسیۆنی ڕووسیا گەییشتە مۆسکۆ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛«سەیید ئەحمەد مورتەزەوی موقەدەم» ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دادگای باڵا و هەروەها داواکاری گشتی فیدراسیۆنی ڕووسیا کۆ دەبێتەوە.

بەڕێزی ڕۆژی چوارشەممەش لەگەڵ سەرۆکی دومای دەوڵەتی ڕووسیا و وەزیری داد و سەرۆکی دادگای ناوبژیوانیی ئەم وڵاتەش کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ سەرۆکی دادگای دەستووری و سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سێیەمی ڕووسیا، لەو بەرنامانەی دیکەی ڕۆژی پێنجشەممەی سەرۆکی دادگای باڵای ئێران لە «سانت پترسبۆرگ» دەبێت.

ڕۆژی هەینی و لە کۆتایی سەفەرەکەیدا بۆ ڕووسیا، «مۆرتەزەویی موقەدەم» مۆسکۆ بەرەو تاران بەجێ دەهێڵێت.

سەرۆکی دادگای باڵای ئێران ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سەد ساڵەی دامەزراندنی دادگای باڵای ڕووسیا سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.