هەناردەکردنی زیاتر لە چوار سەد هەزار تۆن کاڵا لە سنووری نێودەوڵەتیی میهرانەوە
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام لە (ڕۆژئاوای ئێران) هەناردەکردنی نزیکەی ٤٨٤ هەزار تۆن کاڵا لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی (١٤٠٢)ی لە سنووری میهرانەوە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «ڕوحوڵڵا غوڵامی» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام، ڕۆژی پێنجشەممە، بە ئاماژەدان بە زیادبوونی 8%ی هەناردەکردنی کاڵاکان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سنووری میهران، وتی: لە دوو مانگی ڕابردوودا نزیکەی 484 هەزار تۆن کاڵا و کەلوپەل بە بەهای 224 ملیۆن دۆلار لە گومرگی پارێزگای ئیلامەوە ھەناردەی وڵاتی عێراق کراوە.
غوڵامی وتیشی: گومرگی میهران هێشتا بۆ سێهەم ساڵی لەسەریەک لە ڕیزبەندیی یەکەمدایە لە نێوان ئەو 12 گومرگەی کە هاوسنوورن لەگەڵ عێراق دا.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای ئیلام وتیشی: پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن تۆن کاڵا لە سنووری نێودەوڵەتیی میهرانەوە هەناردەی عێراق بکرێت.