پێشوازیی فەرمیی «ڕەئیسی» لە سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان کرد.
«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆمەڵەی فەرهەنگی مێژوویی سەعد ئابادی تاران بە فەرمی پێشوازی لە «شەوکەت میرزیایۆف» سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان کرد.
«میرزیایۆف» لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی میهرئابادی تاران لەلایەن «عەباس عەلی ئابادی» وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پێشوازیی لێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «شەوکەت میرزیایۆف» لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئێران و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پلە باڵای سیاسی و ئابووری سەردانی ئێرانی کردووە.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان، سەرەتا سروودی نەتەوەیی دوو وڵات لێدرا، پاشان ڕەئیسی و میرزیایۆف گاردی ئامادە بوویان بەسەر کردەوەو ئینجا شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات بە یەکتر ناسێندران.
دوای ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمی، دیداری تایبەتی سەرۆکانی ئێران و ئۆزبەکستان دەست پێدەکات؛ کۆبوونەوەی شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات و واژۆکردنی بەڵگەنامەگەلی هاوکاری و ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەرنامەکانی دیکەی ئەم سەرانەن.
زیاتر لە ٢٠ ساڵ بەسەر دوا سەردانی سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان بۆ ئێران تێدەپەڕێت.