ته‌مووز 18, 2023 16:15 Asia/Tehran
  • لە مەرزی کێلێ مۆڵەت بە هەناردەی کاڵا بۆ ئێران دەدرێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛ هەر کەسێک دەتوانێت بە بەهای 13 هەزار دۆلار کاڵا لە هەرێمەوە بۆ ئێران بگوزاێتەوە

بەرپرسێکی گومرگی ئێران رایگەیاند؛ هاوردەکردنی کاڵا لە مەرزی کێلێ بە یاسایی دەکرێت و مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەی کە دەیانەوێت کاڵا لە هەرێمەوە هاوردەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن.

مەجید غوڵام نەژاد، بەڕێوبەری گومرگی سەردەشت بە میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاندوە؛ بە شێویەکی فەرمی لە چوارچێوەی مۆڵەتی (پیلەوەری) بۆ دانیشتوانی سەر سنور هەر کەسێک دەتوانبێت بە بڕی 13 هەزار دۆلار کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی سنوری کێلێ هاوردەی ئێران بکات.

بە وتەی غوڵام نەژاد: هاوردەی کاڵاکان سنوردارە و رێگە بە هاوردەی ئەو کاڵایانە دەدرێت کە هاوشێوەی لە ئێران بەرهم نەهێنرێت و هاوکات لە چوارچێوەی یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا بێت.

ئاماژەی بەوە کردوە تا ئێستا باجی پیلەوەری بۆ 980 کەسی دانیشتوی سنوری سەردەشت و مەرزێ کێلێ دەرکراوە و ئەو کەسانە دەتوانن کاڵا لە سنورەکەوە هاوردە بکەن.

مەرزی کێلێ کە دەکەوێتە دوریی 18 کیلۆمەتر لە شاری سەردەشت و 17 کیلۆمەتر لە دوریی قەڵادزێ، پێشتر بەشێوەیەکی فەرمی تەنها بۆ هەناردەکردنی کاڵای ئێران بۆ هەرێمی کوردستان سودی لێوەرگیراوە و لە ساڵی رابردودا 453 هەزار تۆن کاڵای ئێران بە بەهای 107 ملیۆن دۆلار لەو سنورەوە هەناردەی هەرێم کراوە.

 

غوڵام نەژاد رونی کردوەتەوە کە لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە 180 بارهەڵگر کە زۆربەیان کاشی و کەرەستەی بیناسازییان پێیە لە سنوری کێلێیوە دەچنە هەرێمی کوردستان.

جگە لە کاشی و شیشی ئاسن بەربومی کشتوکاڵیی ئێرانیش هەر لەو سنورەوە هەناردەی هەرێم دەکرێت

 

سەرپەیڤ