پارێزگاری کوردستان: هەرێمی کوردستان لە شوێنە مەبەستەکانی ئێران بۆ هاوکاری ئابووری و بازگانیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i421807-پارێزگاری_کوردستان_هەرێمی_کوردستان_لە_شوێنە_مەبەستەکانی_ئێران_بۆ_هاوکاری_ئابووری_و_بازگانیە
ئیسماعیل زارعی کووشا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چوارەمین پێشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: یەکێک لە شوێن مەبەستەکانی ئێران بۆ پەرەدان بە هاوکاری بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی ناوچەی هەرێمە و بەتایبەتی بۆ ئێمە کە هاوسنوورین لەگەڵ هەرێم.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2023 10:30 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کوردستان: هەرێمی کوردستان لە شوێنە مەبەستەکانی ئێران بۆ هاوکاری ئابووری و بازگانیە

ئیسماعیل زارعی کووشا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چوارەمین پێشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: یەکێک لە شوێن مەبەستەکانی ئێران بۆ پەرەدان بە هاوکاری بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی ناوچەی هەرێمە و بەتایبەتی بۆ ئێمە کە هاوسنوورین لەگەڵ هەرێم.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەختەوەرانە لە دوو ساڵی دواییدا پێوەندی باشمان لەگەڵ بەرپرسانی دوو پارێزگا بەتایبەتی سلێمانی هەبوو.

زارعی کووشا وتیشی: هەوڵی جیدی بۆ تۆکمە کردنەوەی دیپلۆماسی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ هەرێم دەدەین و لە ئەو بارەوە هەموو هەنگاوێکی پێویست هەڵدەگرین.

ناوبراو ووتی: لە بواری گەشتیاری وێڕای ئەوەی کە لایەنی هاوبەشمان لەگەڵ هەرێم هەیە ، نیعمەتگەلێکمان لە کوردستان هەیە وەکوو ناوچەی هەورامان کە شوێنی گەشتیاری سەرەنج ڕاکێشن.