تشرینی دووه‌م 04, 2023 17:45 Asia/Tehran

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا هاوکێشەکانی نەزمی جیهانی و فەکتەر و پلان و پرەنسیپەکانی بە تەواوەتی گۆڕی.

"محمدباقر قالیباف" لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی سێزدەی گەڵاڕێزان لە تاراندا، بە ئاماژە بەوەی کە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا هاوکێشەکانی نەزمی جیهانی و فەکتەر و پلان و پرەنسیپەکانی بە تەواوەتی گۆڕی، وتیشی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هەر کارێکیش بکەن ئیتر ڕەوشەکە ناگەڕێتەوە بۆ پێش ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا. 

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە پشتیوانیی ئازادیخوازانی جیهان لە خەڵکی غەززە و فەلەستین ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕێگای سازش بە تێکشکان و سەرشۆڕیی کۆتایی دێت و کۆتاخاڵی ڕێگای خۆڕاگریش سەرکەوتن، سەربەرزی و سەربەستییە. قاڵیباف وتی: ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکای جەنایەتکار ئەوە بزانن کە هەرکارێکیش لە غەززە بکەن  و هەر شتێکی تریش بقەومێ ، هەرگیز ناتوانن هاوکێشە جیهانییەکان بگۆڕن و ئەو شکستە قەرەبوونەکراوە. 

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: خۆڕاگری و گرووپەکانی خۆڕاگری مەسەلەیەکی حکومی و دانراوە لە لایەن حکومەت و دەوڵەتانەوە نییە، بەڵکوو سەرچاوەی لە ناخی ئۆمەتی ئیسلامییەوە هەڵدەقوڵێ و لە سەر ئیمان و لە پێناو خەباتی دژ بە زوڵم و زۆر بناغەی دانراوە و بێ گومان تامی تاڵی شکست دەخاتە نێو زاری جەنایەتکارانی ئیسراییلیەوە. 

سەرپەیڤ