سەرۆک وەزیرانی عێراق: حکومەت و گەلی عێراق لە بەرەی پێشەوەی پشتیوانی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستیندان
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری ڕێبەری ژمەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: حکومەت و گەلی عێراق و هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە غەززە ، لە بەرەی پێشەوەی پشتیوانی کردنی خەڵکی مەزلوومی فەلەستیندان.
«محمد شیاع السودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی خۆشحاڵی لەوەی دیداری کردووە لەگەڵ حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسای بە هەڵمەتێکی قارەمانانە و هۆکاری خۆشحاڵ بوونی هەموو ئازادیخوازانی جیهان زانی و وتیشی: لەگەڵ ئەو خۆشحاڵییەدا، هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان گەلێک خەمبارن لەو کوشتارە دڕندانەی دژ بە خەڵکی زوڵملێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەززە دەکرێ کە لە راستیدا سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی ئەم ناوچەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: حکومەت و گەلی عێراق و هەروەها کۆتلە سیاسییەکانی ناوخۆ، سەبارەت بە مەسەلەی فەلەستین لە بەرەی پێشەوەی پشتیوانی کردنی خەڵکی مەزلوومی ئەم ناوچەیەدان و حکومەتی عێراق هەوڵێکی سیاسیی بەربڵاوی بۆ راگرتنی ئەو جەنایەتانە دەست پێکردووە.
سودانی بە وەبەر ڕەخنەدانی بێدەنگە کردنی کۆڕ و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان و بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە پێیداگرت: هەموو هەوڵەکان لە یەکەم قۆناغدا دەبێ لە ئاراستەی راگرتنی بۆردومانەکان و لە قۆناغی دواتردا گەیاندنی یارمەتیی خۆراکی و دەرمانی بە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە بی و لە دانوستانەکانمان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لەم بوارەدا هەواهەنگیی پێویست کرا.