جبلی: کەنالی ئەلمەنارپیشەنگ لە داکۆکی ولاگری کردن لە خۆڕاگری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i422754-جبلی_کەنالی_ئەلمەنارپیشەنگ_لە_داکۆکی_ولاگری_کردن_لە_خۆڕاگری
سەرۆکی سەداوسیماوتی: هاوڕییەتی بەربڵاوی خەڵکی جیهان وپشتیوانیان لە خەڵکی غەززە وشەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی، شتێک بێجگەلە دەستکەوت لەمیدیاکانی خۆڕاگری نیە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2023 10:29 Asia/Tehran
  • جبلی: کەنالی ئەلمەنارپیشەنگ لە داکۆکی ولاگری کردن لە خۆڕاگری

سەرۆکی سەداوسیماوتی: هاوڕییەتی بەربڵاوی خەڵکی جیهان وپشتیوانیان لە خەڵکی غەززە وشەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی، شتێک بێجگەلە دەستکەوت لەمیدیاکانی خۆڕاگری نیە

 

.پەیمانی جبلی بەئاماەبوون لەستۆدیۆی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەنارلە لوبنان، وێڕای پیرۆزبایی کردن لەم کەنالە بەهۆی پیشەنگ بوون لەلاگری وپشتیوانی میدیایی لەبەرەی خۆڕاگری ڕایگەیاند کەبەسەرنجدان بەوئیمکاناتەی کەلەبەردەستمانە ئامادەین لە بەشی میدیایی یارمەتی بەرەی یەکگرتووی خۆڕاگری بدەین .جبلی لەم وتووێژەدا ڕوولە کەناڵی ئەلمەنار وتی: ماندوونەبوونی ئێوە وهاوکارەکانتان لە کەناڵی ئەلمەنار بە هۆی پیوشوێن گرتنی دروست وخێرای گوڕانکاری وکاروکردەی خۆڕاگری لەفەلەستین یالوبنان ئەکەم . هەربەوجۆرە کە چاوەڕوانیمان بوو کەناڵی ئەلمەنار لە هاوڕییەتی کردنی لەگەڵ خۆڕاگری پیشەنگ بوو. هەربەوجۆرەکەئاماژەتان کرد ، خۆڕاگری قارەمانی فەلەستین ، کەبەئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا پەرجۆیەکی خۆڵقاند وئەم شکستە بێ وێنەیە لە میژووی ڕژێمی زایۆنی بە سەر دوژمن داسەپاند.وتیشی: کاردانەوەی ئیسرائیل وڕژێمی زایۆنی بەم ئۆپراسیۆنە پاڵەوانانەیە شتێک بێجگە قەلاچووی خەڵک، قەڵاچووی منداڵان وبی تاواان وخەڵکی بی بەزەی غەززە نەبوو، هەڵبەت من نامەوێ لەبارەی ڕەهەندەکانی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە قسە بکەم، بەڵام دەمەوی ئاماژەبکەمە ئەوشتەی کە ئێوە پیداگریتان لەسەر کردووە. سەرکەوتنی خۆڕاگری لە دووئاست دایە، یەکەم خۆڕاگری جەماوەری یانی خۆڕاگری خەڵکی غەززە کە بەپێی پێشکەش کردنی دەیان هەزار بریندار وهەزاران شەهید ، بریتی لە منداڵان وکەسانی تر ، لەبەرامبەر ئیمکاناتی جەنگی تەسلیم نەبوون . جبلی هەروەهاوتی: ئەم خەڵکە گەورەیە لاگری وپشتیوانی لە خۆڕاگریان بەرنەدا وهەروا بە گیان ودڵ وئەوشتەی کە لە توانایان دایە لە خۆڕاگری داکۆکی وپشتیوانی دەکەن .

ئاستی دوهەمی سەرکەوتن لە بەشی میدیایی دایە ، نابێ لەبیر بەرینەوە لەم شەڕە بەربڵاوە میدیایەدا ، ئەویش لە دۆخێکدا کە زۆرێک لە میدیاکانی جیهان، بریتی لە میدیا ڕۆژئاوایی ونێونەتەوەییەکان لە ژێر زاڵیەتی نزامەکانی لاگری زایۆنیزمن، بەڵام بە تێپەڕینی زیاتر لە سیی ڕۆژ لە شەڕ، خۆڕاگری فەلەستین وخۆڕاگری ناوچە لە ئاستی میدیاییش دا سەرکەوتوون بە سەر میدیاکانی جیهان  .وتیشی: هاوڕییەتی کردنی بەربڵاوی خەڵکی جیهان چ لەناوەندی ئەمریکا یا پێتەختە ئۆروپیەکان ، لاگری وپشتیوانی ئەوان لە خەڵکی غەززە وشەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیر کەر وزایۆنی ، شتێک بێجگە لە دەستکەوتەکانی میدیایی نیە. لەم مەیدانە دا تەنیا لە غەززە نزیک بە پەنجا کەس لە هاوکارانی میدیایی ئێمە بریتی لە پەیامنێران وڕۆژنامەوانان شەهید بوونە .جبلی پیداگری کرد: هەڵبەت مەبەست لە میدیای خۆڕاگری، دەتوانی بەم مانایەش بێت کە کاتێک خەباتکارانی خۆڕاگری دەڕۆنە ناوشەڕهاوکات دەوری میدیایی خۆشیان دەگیڕن ، بۆ وێنە لەڕەوتی شەڕفیلم هەڵدەگرن وبە کۆتایی هاتنی ئۆپراستۆن لە حەشارگەی خۆیان فیلمە زەوت کراوەکە بەسەرنج وحرفەیی مۆنتاژ دەکەن وبە پیی کێشە وئاستەنگەکان وەکوو بڕانی ئینترنیت و تۆڕەکانی پێوەندی ، بۆ جیهانیەکان بڵاوی دەکەنەوە. سەرۆکی رێکخراوی سەداو سیما لە بارەی سیاسەتی سانسوری میدیا ڕۆژئاواییەکان وداخستنی زاری کەسانی تر لەمژاری فەلەستین یش وتی: لەم بوارە هەوڵ ئەدەین ، بەڵام لەم قۆناخە نەیانتوانی کارێک ئەنجام بدەن. دەمەوێ ئاماژەبکەم بەم خاڵە کەئێمە وەکوو کەسایەتیە میدیایەکان دەبێ درێژەبدەین بە خۆڕاگری وداکۆکی لە میدیاپاڵەوانەکەی خۆڕاگری لە غەززە ومیدیاکانی تری خۆڕاگری کە لە خزمەتی ئۆپراسیۆنی مێحوەری خۆڕاگری دان وکەناڵی ئەلمەنار یەکێ لەوانەیە، ئامادەبوونت من لە لوبنان بە مەبەستی هاوڕییەتی کردنی هاوکارانمان لە بەشی میدیایی بەتایبەت کەناڵی ئەلمەنار وەکوو نوێنەری میدیای خۆڕاگریە هەتا بڵێم لەهاوڕییەتی کردن لەگەڵ ئەم گۆرانکاریانە شان بەشانیان حەرەکەت دەکەین وماندوو نەبوونی ئێوەش دەکەین . پەیمان جبلی جەختی کرد: بە سەرنجدان بە وئمکاناتەی کە لە بەردەستمان دایە لەئامادەیی خۆمان بۆ لاگری وپشتیوانی لەم بەرە یەکگرتوو میدیاییە قسە دەکەم وئەمە جیی شانازیە بۆ ئێمە کەلە تەنیشت میدیاکانی خۆڕاگری دابین ، هیوادارین کارامەیی ئەم میدیایانە لە و ئاستەدابێت کە خەباتکاران لەمەیدان دا خۆڵقاندیان وشکستیان داسەپاندە سەر دوژمنی زایۆنی .