تشرینی دووه‌م 13, 2023 20:00 Asia/Tehran

مۆزەخانەی ئاشتی تاران و خانەی سینەمای ئێران لەنامەیەکی هاوبەش ڕوو لە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان خوازیاری قەڵاچۆی خەڵکی فەلەستین بوون.

زۆرتر لە سەد سینەماکاری ئێرانی لەو نامەدا داوایان لە ئانتۆنێۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد کە سەرجەم هەوڵی خۆی وەگەڕ بخا بەئاراستەی بەرگرتن لەو زۆرداریەی کە بەرامبەر بە ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل و گەمارۆدراوی غەززە بەڕێوە دەچێ. لەو نامەدا وتراوە کە با سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەپێی شوێن و پێگەی خۆی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە ڕابگڕی.

ژوماری شەهیدە فەلەستینیەکان لەئاکامی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە کە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە دەستی پێ کردوەو تاکوو ئێستاش هەروا بەردەوامە گەیشتۆتە یازدە هەزارو دوو سەدو هەشت کەس کەلەو ژومارە چوارهەزارو پێنسەدو شەش کەسیان منداڵ و سێ هەزارو بیست و حەوت کەسیان ژن و شەشسەدو حەفتاو هەشت کەسیان پیرو پەککەوتەن.

سەرپەیڤ