ڕاپۆرتی لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە گرینگترین دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لەماوەی ٨٦ ساڵی ڕابردوو
لیژنەی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لەماوەی هەشتاو شەش ساڵی ڕابردوو لە فەلەستینی داگیرکراو بڵاو کردەوە.
لە ڕاپۆرتی لیژنەی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران دا وتراوە شەهیدکران و برینداربوونی زۆرتر لە چل هەزارکەس و کاولبوونی زۆرتر لە دووسەدو بیست و دوو هەزار ماڵ و ژێرخانی کۆمەڵایەتی ودەربەدەرو پەرتەوازەبوونی ملوینێک و چوارسەد هەزار کەس لەماوەی مانگی ڕابردوو، بۆوێنە بەشێکن لەو دڕندەکاریانەی کە ڕژیمی زایونی بەدژی خەڵکی سڤیل و بێ تاوانی غەززە بەڕێوەی بردوون.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەماوەی هەشتاو شەش ساڵی رابردوودا پێنسەدو دوازدە بڕیارنامە بەدژی ڕژیمی زایونی لە کۆگەی گشتی لیژنەی ئاسایش و مافی مرۆڤ پەسەند کراوە کە پەنجاو پێنج بڕیارنامەی لەلایەن ئەمریکاوە ڤێتۆ کراون.
لەماوەی زۆرتر لە هەشتا ساڵی رابردوودا زایونیەکان زۆرتر لە دوو هەزارو حەوسەد تیرۆریان بەڕێوە بردوە کە نێوەنجیەکی لەساڵێک دا دەبێتە سی و هەشت کردەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەو نێوخۆی فەلەستینی داگیرکراو.