کەنعانی: پەلاماردرانی نەخۆشخانەی شیفا بەرهەمی بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی یە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ نێشاندانی چەند وێنەیەک لە نەخۆشخانەی شیفای غەززە لەمیانەی پڕێس کۆنفڕانسەکەی ئەمڕۆی خۆیدا ڕایگەیاند: کاتێک جیهان بێدەنگەی کرد لە پەلامارەکەی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەززە، ڕژیمی زایونی لەخۆی ڕادی هەڵکوتێتە سەر نەخۆشخانەی شیفاش.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونی نەخۆشخانەی شیفای غەززەی بەتەواوی گەمارۆ داوەو بەردەوام تەقەی لێدەکا لەکاتێکدا لەهەموو شوێنێکی جیهان دا تابلۆی وریاکردنەوە لە قەراغ نەخۆشخانەکان داندراوە.
ناوبراو وتی: ئەو بەرپرسایەتی خەڵکی دنیایە کە لەبەرامبەر ئەو ڕژیمەدا ڕاوەستن، لەکاتێکدا ڕژیمی زایونی بەپاڵپشتی ئەمریکا لەنێو کۆمەڵگە نێودەوڵەتیەکان دا دڕندەکاری گەلێک دەکا کە زمان لە باسکردنی دا بێ دەسەڵاتە، هەربۆیە هیوادارین کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەرکی خۆی بەئاراستەی ڕاگرتنی ئەو شەڕەدا بەڕێوە بەرێ.
ناسر کەنعانی سەبارەت بە هەڵوێستەکانی ئەمریکاش وتی: ئەو حکومەتە بیروڕای گشتی چەواشە دەکاو هەروا بەردەوامە لەسەر تۆمەتبارکردنی بێ بنەمای ئێران، هەرچەندە ئێمە زۆرجار ڕامان گەیاندوە کە گروپە خۆڕاگرەکانی ناوچەکە بە فەرمانی ئێران کار ناکەن و بەپێی بەرژەوەندی خۆیان لێکدانەوە دەکەن.