پرێس کۆنفرانسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423046-پرێس_کۆنفرانسی_وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی ناتوانێ ئەوە قبووڵ کات کە لە لایەن گرووپێکی خۆڕاگرییەوە تووشی شکستێکی ستراتژیک بووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2023 08:00 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی ناتوانێ ئەوە قبووڵ کات کە لە لایەن گرووپێکی خۆڕاگرییەوە تووشی شکستێکی ستراتژیک بووە.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە تۆمەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئێران و بانگەشەی ئەوەی کە ئێران دەستی هەبووە لە دەستبەسەرداگیرانی گەمییەکی سەر بەم ڕژێمە لە یەمەن وتی: ئەو تۆمەتانە سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕەوشە نالەبار و ئاڵۆزکاوەی کە ڕژێمی زایۆنی ڕووبەڕووی بۆتەوە.

بە وتەی کەنعانی: شەپۆلی بەرفراوانی دژایەتی کردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتانی جیهان بە بەراورد لەگەڵ بەردەوام بوون پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی پیشاندەری ئەوەیە کە گەلانی جیهان نیگەرانن لەوەی کە لە غەززە ڕوودەدات و دەیانهەوێت ئەم شەڕە تەواو بێت و ببڕێتەوە.