سەرلەشکەرباقری: بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیە کە دەس لە جەنایەت هەڵگریی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423536-سەرلەشکەرباقری_بە_قازانجی_ڕژێمی_زایۆنیە_کە_دەس_لە_جەنایەت_هەڵگریی
سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەکە بەرەی حەق لە فەلەستین سەردەکەوێت وتی: بەقازانجی ڕژێمی زایۆنیە کە دەس لە جەنایەت هەڵگرێت
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2023 12:07 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەرباقری: بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیە کە دەس لە جەنایەت هەڵگریی

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەکە بەرەی حەق لە فەلەستین سەردەکەوێت وتی: بەقازانجی ڕژێمی زایۆنیە کە دەس لە جەنایەت هەڵگرێت

سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ لەڕێوڕەسمی کەوتنە گەڕی یەکەمین پێشانگەی گشتداگری پەروەردە وڕاهێنانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاردانێکدا ڕایگەیاند: پلە وپێگەی ڕاهێنان لە ڕەوتی پەروەردەکردنی هێزەچەکدارەکان وهەروەها تێکەڵاوبوونی ڕاهێنان وکردەوە مژارگەلێکن کە لە نزامی ڕاهێنانی ئێمە داسەرنجی پێ نەدراوەولیی خافڵ بوون . سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان وتی: هەرچی مەشقەکان ڕاستەقینەتربن دەتوانێ باشتر خاڵەکانی بەهێزکران ولاوازبوونی یەکەیەک دەربخات.

فەرماندە کان وڕاهێنەران وپەخشکاران بەرپرسن کە دوستانە وبەرپرسانە کەموکۆڕیەکان ڕابگەیەنن وبیخەنە بەردەس فەرماندەی یەکەکەوە. وتیشی: هەمووکات وهەمیشە ڕاهێنان وپەروەردەکردن سەرەتی یەکەمی فەرماندەکانی ئێمەیە،هەڵبەت گەشەی کەمیی هێزە چەکدارەرکان کە ڕێگا وڕێبازیان بێ کۆتاییە ڕێگەچارەی کێشە وگرفتەکانی ڕاهێنان نیە، ئەمەکە یەک لەسێی خزمەتی هێزەچەکدارەکان بەجۆرێک لەڕاهێنان دەپیورێت پیشاندەری گرینگایەتی ڕاهێنانەوئەم بەشە دەبێ بەشێوەی کۆالیتی ئاستی بەرزبکرێتەوە.