کاردانەوەی ئێران بە بایکۆتی یەکێتی ئەوروپا لە بەشی پیشەسازی بەرگریانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423624-کاردانەوەی_ئێران_بە_بایکۆتی_یەکێتی_ئەوروپا_لە_بەشی_پیشەسازی_بەرگریانە
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بەئاماژەدان بە پەسەنکراوی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا،دۆخی بایکۆت لەسەر برێک کەسایەتی وڕێکخراوەکانی وڵات لە بەشی پیشەسازی بەرگریانەی شەرمەزارکردوئەوەی بە کردەوەیەکی ڕۆخێنەرانە وەسف کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2023 09:59 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە بایکۆتی یەکێتی ئەوروپا لە بەشی پیشەسازی بەرگریانە

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بەئاماژەدان بە پەسەنکراوی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا،دۆخی بایکۆت لەسەر برێک کەسایەتی وڕێکخراوەکانی وڵات لە بەشی پیشەسازی بەرگریانەی شەرمەزارکردوئەوەی بە کردەوەیەکی ڕۆخێنەرانە وەسف کرد

ناسرکەنعانی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە پەسەنکراوی ڕۆژی دوشەممە بەرواری نۆزدەی سەرماوەزی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا چاودێربەسەر دۆخی بایکۆت لەدژی بڕێک لەکەسایەتی وڕێکخراوەکانی وڵاتەکەمان بەگوێرەی بانگەشەی پڕوپوچی دەستیدابوون لە قەیرانی ئۆکراینی بە توندی شەرمەزارکردوئەوکارەی بە هەنگاوێکی تێکدەرانە وەسف کرد.

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە وتی: هەوڵی ناهۆمیدانەی بڕێک لە لایەنە خراوکارەکانی بە مەبەست وئامانجی سیاسی تایبەت لە سەروبەندی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە ونادروستی بە فێڵی ناکارانەی بایکۆت، وێڕای ئەوەی کە هیچ دەستکەوتێکی بۆ بایکۆت کاران نەبووە ، لەمپەروکێشەی خۆسازکەرانە لە ڕێبازی پێوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وئەوروپا زۆرتر دەکات.وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە وێڕای پیداگری لەسەر هەڵوێستی بنەماییانەی وڵاتەکەمان لە مەڕناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ شەڕ وپێویستی چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی نێوان ڕووسیا وئۆکرانیا لە ڕێگەی ئاشتیخوازانە، دۆخی بایکۆتی لەبەشی پیشەسازی بەرگریانەی وڵاتەکەمانی بەبێ کەموکۆڕی ڕاگەیاندومافی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ وەڵامدانەوە پارێزراو زانی.