پەلامارێکی تیرۆریستی بۆسەر بنکەی ئینتزامی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران
کانونی یهکهم 16, 2023 04:40 Asia/Tehran
وتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند کە پەلامارێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر بنکەی ئینتزامی شاری ڕاسک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا وتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند کە لەو پەلامارە تیرۆریستیەدا کە سەرلە ئێوارەی دوێنێ پینج شەم بەڕێوە چوە ژومارەیەک تیرۆریست کوژراوو بریندار بوون و ژومارەیەک فەرمانبەری پۆلیسی ئێرانیش شەهیدو بریندار بوون.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە فەرماندەری ئینتیزامی سیستان و بەلووچستان لەئامادەباشی دایەو دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دایە.
لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی چالاکی جۆربەجۆر لەپێناو بەربەرەکانی و ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی لەلایەن ئەمریکاو ڕژیمی زایونیستی هاوپەیمانە ناوچەیەکانیان بەڕێوە چوە.
سەرپەیڤ