نوێنەری حەماس لە تاران: کۆمەڵکوژیی، میرات و کەلەپوری کوندەپەپیی نگریسی ئەمریکی لە ناوچەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424574-نوێنەری_حەماس_لە_تاران_کۆمەڵکوژیی_میرات_و_کەلەپوری_کوندەپەپیی_نگریسی_ئەمریکی_لە_ناوچەیە
نوێنەری حەماس لە تاران وتی: پاڵپشتیی ئەمریکا لە سەرۆکانی زایۆنی، هۆی سەرەکیی درێژەی شەڕی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوایە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2024 09:00 Asia/Tehran

نوێنەری حەماس لە تاران وتی: پاڵپشتیی ئەمریکا لە سەرۆکانی زایۆنی، هۆی سەرەکیی درێژەی شەڕی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوایە.

ناوبراو پێی داگرت، پێش وەستانی شەڕ، هیچ دانوستانێک لەبارەی گیراوان، ناکرێ.

خالید قدومی نوێنەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی(حەماس) لەتاران لە دیمانەیەکدا وتی: حەوتی ئۆکتۆبر، رۆژی پەرجوو و رۆژێکی کەم وێنە بوو لەباری دەسکەوتە سەربازییەکانی خۆڕاگریی دژ بە رژیمی زایۆنی.

جیهان بەئاشکرا دیتی، خەڵک و خۆڕاگریمان چلۆن ئەو کارە سەربازییە کەم وێنەیان ئەنجامداو بە جیهانیان سەلماند کە چیدی رژیمی منداڵکوژ تەحەممول ناکەن، هەرلەبەر ئەوە، هەڵمەتی باهۆزی ئەقسایان بەڕێوەبرد.

ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە سەردانی بەردەوامی بەرپرسانی ئەمریکی لەوان بلینکێن -ی وەزیری دەرەوە بۆ ئیسرائیل، وتی: بلینکێن، کوندەپەپویەکی وەیشومەیە، تەنانەت خۆشی دانی بەوەداناوە کە "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیم، ئەمن جوولەکەم" و هەرکات سەردانی فەلەستین یان سەرزەوینە داگیرکراوەکانی کردووە، شایەتی کوشت وبڕ و کۆمەڵکوژیی بووە.

ئامادەبوونی ئەو کوندەپەپو وەیشوم و نگریسە لە ناوچەدا، جگە لە کۆمەڵکوژیی دەسکەوتێکی دیکەی نەبووە.

نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە تاران بەئاماژە بەوەی کە رژیمی ئیسرائیل، رژیمێکی دژی مرۆڤایەتییەو بە داکۆکیی حکومەتی بایدێن تا بەئەمڕۆ تاوانی جەنگی و ژینۆسایدی ئەنجام داوە، وتی: یارمەتییەکانی ئەمریکا بە رژیمی زایۆنی، کەم وێنەو لەڕادە بەدەر بووەو بەپێی ژمارێک ڕاپۆر، رۆژانە پەنجا فڕۆکە، یارمەتیان ناردۆتە ئیسرائیل.