شوبات 15, 2024 14:00 Asia/Tehran

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران وتی: لەسەر ئەو ڕایەین کە ئاسایشی ئێران و عێراق هاوپێوەند بە یەکترن، بۆیە دەبێ ڕێککەوتنە ئاسایشییەکان هێزمەندانە بەرەوپێش ببەین و لەو ڕێگەوە، پیلانی دوژمنان بۆ هەڕەشەو خستنەمەترسیی ئاسایشی دوو وڵاتی ئێران وعێراق پووچەڵ بکەینەوە.

حوججەتولئیسلام "غولامحوسێن ئێژەیی" لە دووەم رۆژی سەفەری بۆ عێراق لەدیدار لەگەڵ "عەبدوالطیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق بەئاماژە بە پاڵپشتیی هەمەلایەنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نیشتمانی و ئاسایشی عێراق وتی: ئەو پاڵپشتیانە هەروا بەردەوامە.

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران وتیشی: پەرەی هاوکارییەکان ولێک نزیکبوونەوەی ئێران وعێراق وەک دوو دەورگێڕی گرینگ، هاوپێوەند بە پرسە جیاجیا ناوچەیی وجیهانییەکان، شوێنهاتی سودبەخشی بۆهەردوو وڵات و سەرتاسەری ناوچەکە دەبێ.

ئێژەیی پێی داگرت: نابێ ڕێگە بدەین تاقمە ترۆریستییەکان، تەنانەت جوڵەیەکی بچووکیش بکەن، چونکە ئەو گرووپانە، جێی مەترسین بۆ ئاسایشی ئێران و عێراق.

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراقیشدا وتی: تێکڕای جیهانی ئیسلام دەبێ دژ بە مەکینەی جەنگیی زایۆنییەکان، ڕابێ و پێویستە هەموو ئامێر وئامرازەکان چالاک بکەین بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژیی و تاوانکاریی هۆڤانەی زایۆنییەکان لە غەززە.

سەرپەیڤ