ئادار 01, 2024 14:00 Asia/Tehran

کارگێڕی کۆمپانی نیشتمانی پاڵاوتن و دابەشی بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران ڕایگەیاند کە لەبواری ژێرخانی پاڵاوتن لە ڕاگواستن تا دابەشی پیشەسازی گازی سروشتی چڕکراو، لێهاتوویی شیاو هەیە بۆ هاریکاری نێوان ئێران و عێراق.

"جەلیل سالاری" کارگێڕی کۆمپانی نیشتمانی پاڵاوتن و دابەشی بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ حامید یونس زوبعی جێگری پاوڵاوتنی وەزیری نەوتی عێراق لە تاران وتی: دەسکەوتەکانی پیشەسازی نەوتی ئێران لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و خۆبژیوی لەو پیشەیەداو پاڵاوتنەکەی بۆتە هۆی ئەوەی کە لە کۆی پاڵاوگەکان دا چالاکی ئەندازیاری و داڕشتن و زانستی تەکنیکی پێویستی ناوندەکانی پاڵاوتن خۆماڵی بکرێن.

ناوبراو وتی کە دوژمنەکانی ئێرانی ئیسلامی پێیان وابوو کە بە بایکۆتی زۆرتر دەتوانن ناوەندەکانی پیشەسازی نەوتی وڵات لەکار بخەن بەڵام بەهۆی پەرەی ناوندگەلی توێژکاری و تیکنۆلۆژیا و کەڵکوەرگرتن لە زانکۆی کۆمپانیا زانست تەوەرەکان بەرهەمی زانستی تەکنیکی و سازکردنی ئامێرەکان خۆماڵی کران و بەمجۆرە ئێران لەلایەنی پاڵاوتن و دابەشی بەرهەمە نەوتیەکان سەربەخۆ بوو.

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەش کە ئێران و عێراق بایکۆتکراون و هەربۆیە پێویستە بەهاریکاری خۆیان لە بواری پیشەی گازو نەوت پەرە پێ بدەن و  نوسینگە لە وڵاتەکانی یەکتر بکەنەوەو هاوکات پێویسته  دوولایەن لە بواری پیشەسازی نەوت کەڵک وەربگرن لە لێهاتوویی نێوخۆیی یەکترو هاریکاری بەردەوام. 

سەرپەیڤ