ئادار 11, 2024 14:00 Asia/Tehran
  • پارێزگارانی کرماشان و سلێمانی ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان

پارێزگاری کرماشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا گەیشتە تەبایی.

لە دیداری نێوان محەممەد تەیب سەحرایی پارێزگاری کرماشان و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە باڵاخانەی پارێزگاریی سلێمانیدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ وەڵامدانەوەی ئەرێنی پارێزگاری کرماشان بە بانگهێشتەکەی و هیوای خواست کە ئەم کۆبوونەوە و گفتوگۆیانە ببنە سەرچاوەی دامەزرانی ڕێوشوێنی کاریگەر و پەرەپێدانی پێوەندیی بازرگانی و کولتووری، گەشتیاری و وەبەرهێنان لە نێوان کرماشان و سلێمانیدا.

پارێزگاری کرماشانیش ئاماژەی بە توانا و پوتانسییەلەکانی ئەم پارێزگایە کرد، لەوانەش لە بواری پزشکی، تەکنۆلۆژیا، ئەندازیاری، پیشەسازی و کانگاکان، ئامادەیی کرماشانیشی بۆ دابینکردنی زۆرێک لە پێداویستییەکانی ئێستای سلێمانی ڕاگەیاند و وتی:  حکومەتی ئێستای ئێران و پارێزگاری کرماشان گرنگی دەدەن بە ئاستی بەرزی هاوکاری و زیادکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و سلێمانی. لەم دیدارەدا لەسەر مەسەلەی هاسانکاری بۆ بوونی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای کرماشان لە سلێمانی لە بواری جۆراوجۆری ئابووری، گەشتیاری و پزشکی، هەناردە کردنی شت و مەک،  کەرەستە و ڕاژەکاری تەکنیکیی تایبەت بە کشتوکاڵ، کەرەستە و خزمەتگوزاری تەکنیکی بۆ هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی پیشەسازییە تەبدیلییەکانی پارێزگای کرماشان بۆ پرۆسێس کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی کوردستانی عێراق، ڕێککەوتنی بەرایی کرا.

سەرپەیڤ