ئادار 16, 2024 10:00 Asia/Tehran

ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پاڵپشتی کرد لە پەسەندی بەرنووسی بڕیارنامەیەک بۆ هەنگاوهەڵگرتن لەپێناو خەبات بەدژی لە ئیسلام ترساندن.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە ئەکگرتوەکان، دوێنێ هەینی لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە شیکردنەوەی ڕوانگەی ئێران بەر لە پەسەندی بەرنووسی بڕیارنامەیەک بۆ هەنگاوهەڵگرتن لەپێناو خەبات بەدژی لە ئیسلام ترساندن وتی: دەرفەتم بدەن کە پاڵپشتی بەتەواوی خۆم لە دەسپێشخەری پێشنیارکراوی ئەندامانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ هەنگاوهەڵگرتن بەئاراستەی پێوشوێنگرتنی ڕەوتی ڕوەو گەشەی دان بەخۆدانەگرتن و دەمارگرژی بەدژی ئیسلام و موسوڵمانان لە سەرانسەری جیهان کە بۆتە کێشەیەکی جێگەی دڵگرانی بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دوپات بکەمەوە.

ناوبراو بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە لەماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا نەریت و دەمارگرژی زیانبار سەبارەت بە ئیسلام و موسوڵمانان بەردەوام لەلایەن چەند میدیاو ڕامیارکارو شوێندانەرانی بواری کەلتووری گشتی بەهێز کراوە و ڕەچاوکرانی نایەکسانی جۆربەجۆر لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی جیهان بەئامانجی بەرگرتن بە ژیانی خەڵکی موسوڵمان بەپێی سیستمی بیروبڕوای خۆیان ڕوەو بەڕێوەچوونە و هەربۆیە لەچرکەساتێکی ئاوا هەستیاردا گرینگە کە دڵنیا بینەوە کە  ڕێکخراوی نەتەوە ئەکگرتوەکان لەبەرامبەر هەوڵ لەپێناو ڕازی بوون بە لەئیسلام ترساندن و کارگەلێکی وەک قەدەغەی سەفەری موسوڵمانان و سووتاندنی قوڕئان و قەدەغەی خۆداپۆشینی ئیسلامی واتە حیجاب و وێنگەکانی دیکەی موسوڵمانەکان دا یەکڕیز بمێنێتەوە.

سەرپەیڤ