گیرانی سەرتیمی پەلاماری تیرۆریستی داعش لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426333-گیرانی_سەرتیمی_پەلاماری_تیرۆریستی_داعش_لە_ئێران
وتەبێژی فەرماندەرایەتی گشتی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەندامێکی باڵاو سەرتیمی پەلاماری ڕەشەکوژانەی گروپی تیرۆریستی داعش لە کەرەج"ی پارێزگەی ئەلبورزی ڕۆژئاوای ئێران، دەست بەسەر کراوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
نیسان 07, 2024 08:00 Asia/Tehran

وتەبێژی فەرماندەرایەتی گشتی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەندامێکی باڵاو سەرتیمی پەلاماری ڕەشەکوژانەی گروپی تیرۆریستی داعش لە کەرەج"ی پارێزگەی ئەلبورزی ڕۆژئاوای ئێران، دەست بەسەر کراوە.

سەردار سەعید مونتەزیرمەهدی وتەبێژی فەرماندەرایەتی گشتی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە محمد زاکیری ناسراو بە ڕامیش"ی ئەندامی باڵاو سەرتیمی پەلاماری ڕەشەکوژانەی گروپی تیرۆریستی داعش لە ماهدەشتی کەرەج"ی پارێزگەی ئەلبورز دەست بەسەر کراوە.

ناوبراو وتی: ئەو کەسانە لەمیانەی دوو هەڵمەتی جیاوازدا کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئاسایشیەوەو لەئاکامی تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان سێ کەسیان بریندار بوون و دەست بەسەر کران.

ئەو کەسانە بەنیازی پەلاماری تیرۆریستی خۆکوژانە بوون لە جێژنی ڕەمەزان دا.

هاوکات هەشت کەس لە هاودەستەکانیشیان هەر لەهەمان پارێزگە دەست بەسەر کراون.