وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێڕان: با ئوروپاییەکان لەبارەی سپا، دروست بیربکەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426954-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێڕان_با_ئوروپاییەکان_لەبارەی_سپا_دروست_بیربکەنەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسەکەیدا، هەڵوێستەکانی ئێران لەبارەی پرسی جیاجیای شیکردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 30, 2024 08:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسەکەیدا، هەڵوێستەکانی ئێران لەبارەی پرسی جیاجیای شیکردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵی چەند وڵاتێکی ئوروپایی بۆ بایکۆت کردنی سپای پاسداران، وتی: سپا، هێزێکی فەرمیی سەربازیی ئێرانەو هێزێکە کە گرینگترین ڕۆڵ دەگێڕێ لە چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی سنورە سەرزەوینییەکان و بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکاریی و هەڕەشە دەرەکی و واوەسەرزەوینییەکان وهەروەها دابین کردنی ئاسایش بۆ گەلی مەزنی ئێران و دەورگێڕان لە گەشەپێدان و فراژۆیی ئابوری و راژەکارییە گشتییەکان بۆ خەڵکی ئێران.

ناسر کەنعانی لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئەم دواییەی خوێندکاران لە ئەمریکا وتی: ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە، پێشاندەری بێداریی کۆمەڵگای جیهانی و بیروڕای گشتیی جیهانە بەرامبەر پرسی فەلەستین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران و عەرەبستان لەتەنیشت پەرەپێدانی هاوکارییە سیاسییەکان، گرینگی بە پەرەی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان دوو وڵاتیش دەدەن، وتی: لە ئێستادا، دوو شاندی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو ئاستداو بۆ دوو مەبەست لە ریازن.