ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: گرینگی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردن لە قۆناغی یەکەم کەمتر نیە
ڕێبەری مەزنی شٶڕشی ئیسلامی لەدوای بەشداریکردنی لە قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ئێران وتی: گرینگی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردن لە قۆناغی یەکەم کەمتر نیەو هەربۆیە با خەڵک بە بەشداری خۆیان کاری مەجلیس تەواو بکەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم خوڵەکەکانی دەسپێکی دەنگوەرگرتن لە قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی لە تاران بە ئامادەبوونی لە حسینیەیی ئیمام خومەینی لەم خولەی هەڵبژاردن دا کە بەشیوەی ئیلەکترۆنی بەڕێوە برا بەشداری کرد.
ڕێبەری مەزنی شٶڕشی ئیسلامی، لەدوای بەشداریەکەی وێڕای ئاماژە بە جیاوازنەبوونی قۆناغەکانی یەکەم و دووهەمی ئەم هەڵبژاردنە پێداگری کرد کە گرینگی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردن لە قۆناغی یەکەم کەمتر نیەو هەربۆیە با خەڵکی بە بەشداری خۆیان کاری مەجلیس تەواو بکەن.
ڕێبەری مەزنی شٶڕشی ئیسلامی هەڵبژاردنی بە نیشانەیەک لە بەشداری جەماوەرو بڕیارەکەیان زانی و وتی: ئەرکی نیشتمانی هەرکەسێکی خوازیاری پێشکەوتنی وڵات و نزیککەوتنەوەی لەئامانجە گەورەکان بەشداریە لە هەڵبژاردن دایە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند کە هەرچی دەنگ زۆرتر بێ مەجلیس بەهێزتر دەبێ و هەرچیش مەجلیس بەهێزتر بێ بواری کارکردن لە وڵات زۆرترە.
دووهەمین قۆناغی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ئێران، کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستی بەکار کرد.