قسەمان لەگەڵ دوو کەسی ناو کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار کرد/ پێناچێت ڕووداوەکە قورس بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427465-قسەمان_لەگەڵ_دوو_کەسی_ناو_کۆپتەرەکەی_سەرۆک_کۆمار_کرد_پێناچێت_ڕووداوەکە_قورس_بێت
جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پەیوەندی بە دوو کەسەوە کراوە کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون و پێدەچێت ڕووداوەکە قورس نەبووبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2024 18:21 Asia/Tehran

جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پەیوەندی بە دوو کەسەوە کراوە کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون و پێدەچێت ڕووداوەکە قورس نەبووبێت.

مەنسووری ڕایگەیاند کە لەڕێگەی وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە شوێنی ڕووداوەکە دیاری کراوە.

ڕاشیگەیاند: دەستگەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە دژوارە و خراپی کەش و هەواش سەرباری دژواریەکەیە.

موحسێن مەنسووری زیادی کرد: ڕووداوەکە زۆر قورس نەبووە، ٢ لەو کەسانەی لە کۆپتەرەکەی سەرۆکدا بوون پەیوەندییان پێوە کراوە؛ کارەکان دابەش بوون و گروپەکانی فریاگوزاری چوونە ناوچەکە.

وتیشی: ئێمە بەدواداچوون دەکەین و گەیشتووینەتە مەودای دوو کیلۆمەتر لە ڕووداوەکەوە. هیوادارم مزگێنی خۆش بگات بە خەڵک.