May 20, 2024 08:01 Asia/Tehran
  • اناللە واناالیە ڕاجعون  خادمی ڕەزا، خزمەتگوزاری کۆماری ئێران، ئایەتۆڵڵا دوکتۆرسەیید ئیبراهیمی ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگای خزمەت کردن بە خەڵک بەپلەی بەرزی شەهادەت گەیشت

کۆپتەری هەڵگری بەڕێزڕەئیسی، سەرۆک کۆماری جەهادی ، جەماوەری وخۆشەویست کە دوێنێ بۆ سەردانی کردن لە بەنداوی خودا ئافەرین وکەوتنە گەڕی چەند گەڵاڵەی نیشتمانی وپارێزگایی چووبوو بۆ ئازەربایجانی ڕۆژ هەڵاتی لە کاتی بەجێهێشتنی بەنداوەکەو چوون بەرەو پاڵاوتگەی تەورێز بەهۆی خراپ بوونی دۆخی ئاووهەوایی، تووشی ڕوداووبوو

 بەپێی نێردرانی دەیان گروپی فریاکەو کاردانەوەی خێرا بۆ فریاکەوتن بە سەرۆک کۆماروهاوڕێکانی ، هەوڵ وتەقالا بۆ دۆزرانەوەی کۆپتەرە کە بەهۆی تەم ومژوتێپەڕینی سەختی ناوچەی دارستانی وکوێستانی ، چەندین ساعەتی خایاند.

سەرەنجام بەیانی ئەمڕوگروپەکانی فریاکەوی جەماوەری ومانگی سووربە کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕی ئێرانی پیوشوێن گر کۆپتەرە داکەوتووەکەیان دۆزیەوە.  لەم کارەساتەئاسمانیە، بەڕێزڕەئیسی سەرۆک کۆمار وهاوڕێکانی لەوان بەڕێزئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە، ئایەتۆڵڵو ئالی هاشم ئیمام جومعەی تەورێز، ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، وهەروەها سەرتیمی پارێزەری سەرۆک کۆمار وفڕٶکەوانەکان وکادێری فڕینی کۆپتەرەکە شەهید بوون .

 

سەرپەیڤ