سەرۆک کۆماری کاتیی کی یە؟
محەممەد مۆخبیردزفولی سیاسەتوان وکارگیڕوبەڕێوەبەرەکە لەساڵی ١٤٠٠ لە دەوڵەتی سێزدەهەم وەکوو حەوتەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ودوای شەهادەتی سەییدئیبراهیمی ڕەئیسی بەپێی بنەمای 131ی یاسای بنەڕەتی هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بۆ ماوەی پەنجا ڕۆژ وەکوو سەرۆک کۆماری کاتیی دەبێت
محەممەد مۆخبیر چواری پۆشپەڕی ساڵی ١٣٣٤لەبنەماڵەیەکی ئایینی لە دزفول لەدایک بووە،باوکی ناوی حۆجەتۆلئیسلام عەلامە عەبباس مۆخبیر، لە وتاربێژانی بەناوبانگە. ناوبراو دەورانی خوێندنی سەرەتایی وقوتابخانەی ئامادەیی لەدزفول وئەهوازدا تێپەڕاندووە ، ودوای ئەوە چووە زانکۆ، ناوبراو بەڵگەی بەکالۆڕیۆسی ئەندازیاری کارەبا، بەکالۆڕیۆسی بەڕێوەبەرایەتی وکارگیڕی سیستمەکان ودکتۆرای بەڕێوەبەرایەتی وگەڵاڵەڕێزی گەشەی ئابووری هەیە ، هەروەها لە لقی حقوق ومافەوانی نێودەوڵەتیش بەڵگەی بەکالۆڕیۆس ودکتۆرای هەیە . مۆخبیر، کارگیڕی کۆمپانیای بەدالەی خۆزستان ، جێگروکارگیڕی پارێزگاریی خۆزستان ، سەرۆکایەتی شاندی بەڕێوەبەرایەتی بانکی سینا، کارگیڕی بازرگانی وگەیاندن وگواستنەوەی ناوەندی موستەزعەفان وسەرۆکایەتی کارگیڕی فەرمانی ئیمامی بەڕێز لە پیشینەی کاری خۆی داهەیە . لەسەردەمی سەرۆکایەتیەکەی دا لە ئەرکانی کارگیڕی فەرمانی ئیمام کاروکردەیەکی وەکوو وەگەڕخستنی دامەزراوەی بنەمازانستی بەرەکەت، بەرەکەت تیل، ناوەندی بەرەکەتی ئیحسان ، شارۆچکەی دەرمانی بەرەکەت وناوەندی جیهادی ئەرکانی کارگیڕی فەرمانی ئیمامی ئەنجام داوە، ولەدەوران وسەردەمی پەرەسەندن وگشتداگیر بوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یش ئەرکانی کارگیڕی فەرمانی ئیمام توانیی لە بواری بەرهەمهێنانی دەمامک، ومادەی دژەپیسی بە باشی دەوربگیڕێت وماوەیەک دواتریش ڤاکسێنی ئێرانی کۆڕۆنا لەلایەن ئەم ناوەندەوە دەسپێکرا.محەممەد مۆخبیرلە ١٧ی ئاب لەحۆکمێکدا لەلایەن سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، وەکوو جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا. هەروەها ناوبراو سەرۆکایەتی "ئەرکانی فەرماندەیی ئابووری خۆڕاگرانە"ی لە ئەستۆ دابوو هەتا دۆخی ئابووری ڕێک وپێک بکات.دوابەدوای کارەساتی کەوتنە خواریی کۆپتەری هەڵگری سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارلە٣٠ی مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٣ ، کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت بە سەرۆکایەتی مۆخبیر بەڕێووەچوو.بەپێی بنەمای ١٣١ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لەئەگەریی مردن، دەرکران ، وازلەکارهێنان ، نەبوون یان نەخۆشی زیاتر لە دوو مانگیی، سەرۆک کۆمار،یا، لەبابەت گەلێکی وەکوو ماوەی سەرۆک کۆماری کۆتایی هاتووە وسەرۆک کۆماری نوێ بەهۆی لەمپەروئاستەنگ گەلێک هێشتا هەڵنەبەژێردراوە یاکاروباری تری لەوجۆرە، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماربە ڕەزامەندی ڕێبەریی، ئیختیارات وئەستۆگری وبەرپرسایەتیەکانی ناوبراو دەگریتە ئەستۆ.