٢٣٠پەیامنێر، هەواڵی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی خزمەتیان گواستەوە
بەڕێوەبەری گشتیی میدیا دەرەوەییەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی وتی: ٢٣٠ پەیامنێر لە١٦٠میدیای جیهانی، ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ڕێزنان لە شەهیدانی خزمەتیان ڕووماڵ کرد.
"عەلیڕەزا شیرەوی" وتی: ٢٣٠پەیامنێر لە١٦٠میدیای جیهانی وسەربە وڵاتانی ئۆتریش، ئیسپانیا، ئەفغانستان، ئاڵمان، ئەمریکا، ئیتالیا، تورکیا، چین، دانمارک، ڕووسیا، ژاپۆن، عێراق، فەڕانسە، فەلەستین، قەتەر، کوەیت، هیند، سوریا، عوممان، میسر، لوبنان و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بەشداری ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ڕێزنان لە شەهیدانی خزمەت بوون و هەواڵ و ڕاپۆری هاوپێوەندییان بەشێوەی مەیدانی گواستەوەوهەروەها ژمارێک پەیامنێری میدیا دەرەکییەکان، ئەو ڕێوڕەسمەیان لە شارەکانی تەورێز و قوم ڕووماڵ کردو١٥٠ پەیامنێریش بۆ بەڕێکرانی تەرمی سەرۆک کۆماری شەهید، بەرەو شاری پیرۆزی مەشهەد وەڕێکەوتن.
بەقسەی شیرەوی، جگە لەوە، بەهاوکاریی ڕێکخراوی رادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، فریکوێنسی سەتەلایتیی وەشانی ڕاستەوخۆی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن و بەڕێکرانی شەهیدانی ڕێگای خزمەت لە شارەکانی تەورێز، قوم، تاران و مەشهەد خراوەتە بەردەست کەناڵە تەلەفزیۆنییە دەرەوەییەکان کە بەتایبەتی لە گواستنەوەی ڕاستەوخۆی هەواڵەکانی ئەمڕۆدا بەشێوەی بەرفراوان لەلایەن کەناڵە جۆربەجۆرەکانی جیهانەوە، کەڵکی لێوەرگیراوە.