شەهید ڕەئیسی، بە گرتنی بڕیارگەلی ستراتژیک، وڵاتی بەسەر بارودۆخە قەیرانییەکاندا تێپەڕاند
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێڕان وتی: شەهید ئایەتوڵڵا رەئیسی، بە دانی بڕیارگەلی ستراتژیک، لۆژیکانە و لێبڕاوانە، بووەهۆی دەربازکردنی وڵات لە دۆخە هەستیار و قەیرانییەکان.
ئەمیری سەرتیپ"محەممەدڕەزا ئاشتیانی" وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان لە دیمانەیەکدا وێڕای ئاماژە بە کارەساتی دڵتەزێنی گیان لەدەستدانی شەهادەت ئاسای ئایەتوڵڵا رەئیسی و وێڕای سەرەخۆشی لە خەڵکی بەشەڕەفی ئیران، وتی: جگە لە شەهادەت، مردنێکی دیکە پێش بینی نەدەکراو هەموو ئەو کەسانەی لەگەڵ ئەو بەڕێزە لەپەیوەندیدا بوون، دانیان دەنا بە دوو تایبەتمەندیی سەرەکیی خزمەتی خالسانە بۆ خەڵک و ماندوویی نەناسبوونی بەڕێزیان و لەهەموو ئەو سەفەرانەی لەگەڵ بەڕێزیدا بوومان، ئەو تایبەتمەندییانە، بەتەواوەتی ئاشکرا بوو.
وەزیری بەرەڤانیی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئایەتوڵڵا رەئیسی لەباری شرۆڤەکردنی دۆخەکان و هەلومەرجی هەستیاری وڵات، کەسایەتییەکی شاز و سیمایەکی هەڵکەوتەو تایبەت بوو، وتی: بەڕێزیان لە بارودۆخی دژواردا بەتایبەت لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بەگرتنی بڕیارگەلی ستراتژیک، لۆژیکانەو بەوردیی و لێبڕاوانە، وڵاتی بەسەر دۆخە هەستیار و قەیرانییەکاندا تێپەڕاند.