May 26, 2024 16:04 Asia/Tehran

کارگێڕی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری ئێران وتی: ستراتیژی بنەرەتی کۆماری ئیسلامی بۆ لایەنگری لە ڕەوتی خۆڕاگری بەتایبەت پاڵپشتی لە گروپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان بە گۆڕانی کەسەکان ناگۆڕێ.

محمد موخبیر" لە پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ زیاد نەخالەی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای ڕێزو سپاسی بەرامبەر بە هاوخەمیەکەیان لەگەڵ حکومەت و گەلی ءیران بەبۆنەی کارەساتی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی و هاوڕێکانی ستراتیژی خۆڕاگری بە کارامەترین شێوازی بەربەرەکانی لەگەڵ دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی زانی و وتیشی هەڵمەتی وەعدەی سادیق یەکێکە لەئاکامەکانی ڕەوت و ڕێبازی خۆڕاگری کە زاڵخوازی ئەمریکاو ڕژیمی ساختەی زایۆنیستی تێک شکاند.

زیاد نەخالەش وێڕای سەرلەنوێ سەرەخۆشی کردنی بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەو هاوڕێکانیان لە حکومەت و گەلی ئێران وتی ۆماری ئیسلامی بە بەرەکەتی بەهرەمەندی لە ڕێبەرێکی مەزن و بەرپرس گەلێکی شیاو و گەلێکی خاوەنداری بیرو ڕێبازی شۆڕشگێڕانە زاڵ دەبێ بەسەر ئەو جۆرە دژواریانەدا.

سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هاوکات وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەش کە شەهید ڕەئیسی و شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەمووکات لەسەر ڕێبازی بەرگری لە بەرژەوەندی و قازانجی گەلی ئێران و لایەنگری لە ڕەوتی خۆڕاگری لە هێڵی پێشەوەی شەرگەکان دا بوون، کارگێڕی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری بە کەسایەتیەکی لێهاتوو پێناسە کرد کە دەتوانێ ئەو بۆشایە گەورە لە دۆخی هەستیاری هەنوکەدا قەرەبوو بکاتەوە.

سەرپەیڤ