دەسپێبوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران
وەزیری ناوخۆی ئێران رۆژی یەکشەممە لە نامەیەک ڕوو لە پارێزگاران و فەرماندەرانی سەرتاسەری وڵات، فەرمانی دەسپێکرانی هەڵبژاردنەکانی جواردەیەمین خولی سەرۆک کۆماریی دەرکرد.
پاش شەهیدبوونی "سەید ئیبراهیم رەئیسی"، هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران لە رۆژی١٩ی مای لەڕێگای گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی وەگەڕخرانی "قیز قەلعەسی" بەرەو شاری تەورێز، لە ناوچەی "وەرزەقان"ی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێران بەتاڵ ما و بەپێی ماددەی١٣١ی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێتوو سەرۆک کۆمار کۆچی دوایی بکا، واز لەکار بێنێ یان بۆ زیاتر لە دوو مانگ تووشی نەخۆشی بێ و لەسەر دەسەڵات لاببرێ، یان حاڵەتی دیکەی لەو چەشنە ڕوو بدات، ئەنجومەنی کاتیی سەرۆک کۆماریی ئەرکمەندە بەوەی هەوڵ بدا بەلانی زۆرەوە لەماوەی پەنجا رۆژدا سەرۆک کۆماری تازە هەڵبژێردرێ.
هەرلەوئاراستەدا، "ئەحمەد وەحیدی" وەزیری ناوخۆی ئێران رۆژی یەکشەممە لە نامەیەک ڕوو لە پارێزگاران و فەرماندەرانی سەرتاسەری وڵات فەرمانی دەسپێکرانی هەڵبژاردنی چواردەیەمین خولی سەرۆک کۆماریی دەرکرد.
هەڵبژادنەکانی چواردەیەمین خولی سەرۆک کۆماری، رۆژی هەینی٢٨ی ژۆئەنی٢٠٢٤ بەڕێوە دەچێ.
لە ڕۆژانی رابردوودا، ژمارێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێرانیش بەربژاریی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی بەشێوەی نافەرمی راگەیاندووە.