پێداگری ئێران و عێراق لەسەر دابینی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکانیان
فەرماندەرانی سنورڤانی ئێران و عێراق پێداگریان کرد لەسەر دابینی ئاسایش و چاودێری سنورە هاوبەشەکان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسین.
سەردار ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەرانی سنورڤانی هێزی ئینتزامی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ "ژینڕاڵ محمد عەبدولوەهاب سکر"ی فەرماندەری سنورڤانی وڵاتی عێراق وێرای پێداگری لەسەر پەرەی پەیوەندی دوولایەنە و سەروەری پەیوەندی سنورڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق ئاستی پەیوەندی هاریکاری سنوری نێوان دوو وڵاتی بە سیاو پێناسە کرد.
"ژینڕاڵ محمد عەبدولوەهاب سکر"ی فەرماندەری سنورڤانی وڵاتی عێراق"یش وێرای پێداگری لەسەر چاودیڕی بەتەواوی ناوچە سنوریە هاوبەسیکانی لەگەڵ ئێران و بەرگرتن لەهەر چەشنەقاچاقکاری و بەزاندنێکی سنورەکان وتی: هێزی سنورڤانی عێراق ئامادەیە کە بە هاوکار لەگەڵ ئێران ئاسایش و ئاسانکاری هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسینی دابین بکا.
پەرەی پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق لەماوەی چەند ساڵی رابردوو لەبەر زۆر خاڵی هاوبەشی کەلتوری و سیاسی و ئایین زایی هەمووکات لە فەرمانی کاری کاربەدەستانی دوو وڵات دا بوە.