حوزه‌یران 01, 2024 10:20 Asia/Tehran

باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: ئەمریکا هەروا بەردەوامە لەسەر هەلوێستە شکستخواردوەکانی بەدژی سووریا، ئەویش بە ڕەچاوکردنی بایکۆتکردنی خەڵکی ئاسایی ئەو ولاتە.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی" لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان،سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دۆخی مرۆیی و ئابوری لە کۆماری عەرەبی سوریا هەروا شپرزەیە پێداگریشی کرد کە لەدوای سێزدە ساڵ شەڕ بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان خەڵکی ئەو وڵاتە روبەڕون لەگەڵ دژوارترین دۆخی دابینی بژیوو.

ناوبراو وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەردەوامی هەڵوێستی کاولکاری بایکۆتی یەکلایەنە دۆخی شپرزەی هەژارترین توێژی کۆمەڵگەی پەرە پێ داوە و دەبێتە هۆی ئازارو ژانی درێژخایەنی خەڵکی ئەو وڵاتە پێداگری کرد کە بەداخەوە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دۆخی دژواری هەنوکەی ئەو وڵاتە لەبەرچاو ناگرن و بەهەموو نرخێک هەروا درێژە دەدەنە ئامانجە سیاسیەکانی خۆیان.

لەکاتێکدا کە ئێران پێشوازی دەکا لە بڕیاری سوریا بۆ داوای دریژکردنەوەی مۆڵەتنامەی تێپەرێن لە بازگەکانی بابوسەلام و ڕاعی بۆماوەی سێ مانگی دیکە لەبەر گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە خەڵکی سڤیلی باکوری ڕۆژئاواوهیواداریشین کە ئەم پاڵپشتیە بۆ دابینی دارایی پێویست بۆ ئەو ناووچە گارەنتی بکا.

سەرپەیڤ