حوزه‌یران 20, 2024 12:38 Asia/Tehran
  • نامەی ئێران بە ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی تۆمەتە بی بنەڕەتەکانی ئەمریکا

باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشت لەبارەی تاوان دانەپاڵەکانی ئەمریکا لەبارەی یەمەن،ئەوەی بەبی بنەڕەت زانی ووتی: ئێران هەمووکات لەسەرچارەسەرکرانی ئاشتیخوازانەی قەیرانی یەمەن لە ڕێگەی تۆڕە دیپلۆماتیکەکان پیداگری کردووە

لەنامەی ئەمیر سەعیدئیرەوانی باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش وهەروەها سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هاتووە: بەپێی نامەنووسروەکانی پێشووی ئێمە نامەکانی بەرواری ١٥ی ژانێڤەری، نۆزدەی فڤۆریە، هەژدەی مارسو پازدەی مای ٢٠٢٤و هۆگرم وەڵامی یەکێ تر لە بانگەشەبەرباسەکان لەلایەن نوێنەری ئەمریکالەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتیی کۆبوونەوە ودانیشتنی ئاشكرانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی دۆخی یەمەن کە لەسێزدەی ژوئەنی ٢٠٢٤ لەژێر فەرمانی کاری بارودۆخ لە ڕٶژهەڵاتی ناڤێن بەڕێوەچوو ، بدەمەوە.

ئیرەوانی وتی: بەداخەوە ئەمریکا لە سەروبەندی ڕێکاری هەمیشەیی ئەم وڵاتە ، لەتریبونی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوانبارکردنی وڵاتانی سەربەخۆی ترکەڵکی ناڕەوای وەرگرتووە. باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە لە نێویۆرک وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی بەبڕانە ومسۆگەرانە ئەم تاوانە بێ بنەڕەتانە ڕەت دەکاتەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەتی جۆربەجۆر ڕایگەیاندووە کە ئەرکمەندە بە بڕیارنامەکانی هاوپێوەند بە ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی دۆخی یەمەن ولەچالاکی گەلێک کە بنپێکەری ئەم بڕیارنامانە بێت ، بەشداری نەبووە. ئیرەوانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمووکات لە سەر ئاشتیانەبوونی قەیرانی یەمەن لە ڕێگەی تۆڕە دیپلۆماتیکەکانەوە پیداگری کردووە وئەرک وبەڵێنی خۆی بە ئەمنیەتی دەریایی وئازادیی گەمیەوانی بەجێ هێناوە.وتیشی: ئەمریکا وشەریکە هاوپەیمانەکانی داسەپانی دەسدرێژکاری لەدژی سەروەری ویەکپارچەیی خاکی یەمەنیان ئەنجام داوە وهەروەها ئەنجامیش ئەدەن کە بەشێوەی ئاشكرایاساوڕێسای نێودەوڵەتی ، جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبڕیارنامەکانی هاوپێوەندی ئەنجومەنی ئاسایش بنپێدەکات. ئەم بنپێکردنە ئاشکرایانە ئاشتی وسەقامی ناوچەیی دەخاتە مەترسیەوەوهەوڵ وتەقالا بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەیەکی ئاشتیخوازانە لە یەمەن دادەخات وقەیرانی مرۆڤی نالەبارکە وڵاتی داگرتووە ، تەشەنا ئەدات.باڵوێزی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوە وتیشی: ئەمریکا بەگشتیی بەرپرسیی ئەم بنپێکردنە ئاشکرایانەیە وناتوانێ لە بەرپرسایەتیەکەی خۆلابدات. کەوایە، کەڵک وەرگرتن لەتاکتیکە نوشوستی هێناوەکان، دروووتن وکەمپینی پۆمپاژکردنی زانیاری هەڵە ونادروست لەبارەی دۆخی یەمەن ناتوانێ دەسدرێژکاری ئەمریکا لە دژی سەروەری ویەکپارچەیی خاکی یەمەن پاساوبداتەوەیا بەڕەوای بزانێت. باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆتایی ئەم نامەیەدا لەسەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داواکردووە ئەم نامەیە وەکوو بەڵگە وسەنەدی ئەنجومەنی ئاسایش تۆمارودابەش بکات.