حوزه‌یران 22, 2024 10:05 Asia/Tehran

میدیا دەرەکیەکان هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند بەشێک لە دووهەمین، دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران، ڕایانگەیاند کە بەربژێرەکانی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە دووهەمین دیبەتیان دا سەبارەت بە سوبسیدو سڕینەوەی بێ بەشی و هەژاردی و بردنەسەری ئاستی سیستمی تەندروستی و پەروەردە قسەو باسیان کرد.

لەدوای بەڕێوەچوونی دووهەمین خولی دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران هەواڵدەری و میدیا ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان، پەرژانە سەر دەنگانەوەو شرۆڤەی هەڵوێستی بەربژێرەکانی ئەو هەڵبژاردنەو ڕایانگەیاند کە لەمیانەی دووهەمین دیبەتی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کە بە بەشداری بەڕێزان مەسعود پزیشکیان و مستەفا پورمحەمەدی و سەعید جەلیلی و عەلیڕەزا زاکانی سەید ئەمیرحسین قازی زادەو معمدباقری قاڵیباف بەڕێوە چوو.

ئەو بەربژێرانە پڕۆگرامی خۆیان لەبواری  سوبسیدو  سڕینەوەی بێ بەشی و هەژاردی و بردنەسەری ئاستی سیستمی تەندروستی و پەروەردە پێشکەش کرد.

هەواڵدەری ئاسۆشەیتێ پرێس وێڕای ڕوماڵکردنی دیبەیتی یەکەم، ڕایگەیاند کە تێیدا سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەری کێشە ئابوریەکانی ئێران قسەیان کردو دیبەیتی دووهەمیش زۆرتر زووم و چڕ بوو لەسەر پرسە ئابوریەکان و بەربژێرەکان سەبارەت بە پێشنیارەکانیان بۆ ئابوری ئێران کە لەلایەن ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایەوە بایکۆتی بەسەردا سەپاوە قسەیان کردو سەبارەت بە ئاوسانی ئابوری و کەسری بودجەو سوبسیدی بەکارهێنانی سوتەمەنی و بواری پەروەردەش گوتوبێژیان کرد.

لە ڕوماڵی هەواڵدەریەکانی ڕۆیتێرزو واشینتۆن پۆست و بلۆمبێڕگ و شەرقولئەوسەت و کەناڵی هەواڵدەری جەزیرەو ڕۆژنامەی نەهارو ماڵپەڕی یەوم سابع و میدیا نێوخۆیی و ناوچەیەکان وا بەدیار دەکەوێ ڕوماڵی ئەو دیبەیتانە بەشێوەیەکی ئەرێنی لە دەرفەتی یەکسان بە بەربژێرەکان بۆ بابەتی جۆراوجۆرو پێشکەشی ڕوانگەکانیانە لە بوارە جۆربەجۆڕەکان دا.

سەرپەیڤ