حوزه‌یران 25, 2024 09:13 Asia/Tehran

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆڕبەندی دیالۆگی ئاسیایی بە ئامادەبوونی٤١ شاندی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە تاران بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆڕبەندی دیالۆگی ئاسیایی ناسراو بە (ئەی سی دی) بە ئامادەبوونی چل ویەک شاندی پێکهاتوو لە؛ وەزیرانی دەرەوەو نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام و سکرتێرانی گشتیی نۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە تاران بەڕێوە چوو.

ئەو کۆبوونەوە بە پەیامی سەرپەرشتی سەرۆک کۆماریی دەسپێبوو. بەڕێز"موخبیر" لەو پەیامەدا کە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوە، خوێندیەوە، جەختی کرد لەسەر پێویستیی پێکهاتنی کۆمەڵگای ئاسیایی.

لەو پەیامەدا هەروەها جەخت کرا لەسەری ئەوەی کە، لە بارودۆخی ئێستای سیستەمی جیهانیدا، ئاسیا دەتوانێ سەرچەشنی چەندلایەنخوازیی داڕێژراو لەسە ربنەمای دادپەروەریی، کەرامەتی مرۆیی، وتووێژ و دۆستایەتی بێ و ئێران بەهۆی پتانسێل و سەرچاوە بەربڵاوەکانی، ئامادەی هاوبەشیی لەو ئاراستە دایە.

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە وتاردانی خۆی لەو کۆبوونەوە نێونەتەوەییەدا، وتی: هیودارم بە بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ئەو کۆبوونەوە، هەنگاوێکی دیکە هەڵگرین لە ئاراستەی یەکڕیزیی زیاتری کیشوەری کۆنی ئاسیاو تۆڕێکی یەکگرتوو بەدی بێنین بەگوێرەی بەرزکردنەوەی بەها ئاسیاییەکان و هاریکاریی شیاو و پەیوەندیی پتەوی دۆستایەتی لەو بەشە گرینگەی جوگرافیادا.

سەرپەیڤ