کەنعانی: پێشوازیی دەکەین لە هەڵوێستی وڵاتانی جیهان بۆ پشتگریی لە مافەکانی گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i428725-کەنعانی_پێشوازیی_دەکەین_لە_هەڵوێستی_وڵاتانی_جیهان_بۆ_پشتگریی_لە_مافەکانی_گەلی_فەلەستین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: "شەپۆلی تازەی پاڵپشتیی دەوڵەتان لە ئارمانج و مافەکانی گەلی فەلەستینی ، نیشانەیەکی ئاشکرای تەریک کەوتنی رژێمی منداڵکوژی زایۆنیستیە لە ئاستی جیهاندا".
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2024 10:05 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: "شەپۆلی تازەی پاڵپشتیی دەوڵەتان لە ئارمانج و مافەکانی گەلی فەلەستینی ، نیشانەیەکی ئاشکرای تەریک کەوتنی رژێمی منداڵکوژی زایۆنیستیە لە ئاستی جیهاندا".

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازیی دەکا لە هەوڵ و هەڵوێستی وڵاتانی جیهان لەوان، ئەرمەنستان بۆ پشتگریی لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بۆنمونە، مافی سەرەکیی دیاریکرانی چارەنووس و پێکهاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختیی قودس. بەرلەوەش، وڵاتانی ئوروپایی ئیرلەند، ئیسپانیا، نەرویژ و سلۆڤینی، سەربەخۆیی فەلەستینیان بەڕەسمییەت ناسیبوو.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لە درێژەی لێدوانەکەی، وێڕای پێداگریی لەسەر هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی تاران لەمەڕ بە نایاسایی زانینی رژیمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند: شەپۆلی تازەی داکۆکیی دەوڵەتان لە ئارمانج و مافەکانی گەلی فەلەستین کە لە وەڵامدانەوە بە هاواری بەهێزی بیروڕای گشتیی نەتەوەکانی جیهان بۆ شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی رژێمی دسدرێژکاری زایۆنیستی لە ژینۆسایدو کۆمەڵکوژیی بەرفراوانی خەڵکی مەدەنی بەتایبەت ژنان و منداڵانی فەلەستینی ئەنجام دەگرێ، نیشانەیەکی ئاشکرایە لە تەریک کەوتنەوەی رژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی لە ئاستی جیهاندا.